چیرۆكی ژیانی ئەو كاندیدەی پەرلەمان كە لە ڕیزەكانی داعشدا خۆی تەقاندەوە

0
ئەحمەد دروی، ئەو كاندیدەی خۆی تەقاندەوە

ئەحمەد دروی، ئەو كاندیدەی خۆی تەقاندەوە

چیرۆكی ژیانی ئەو كاندیدەی پەرلەمان كە لە ڕیزەكانی داعشدا  خۆی تەقاندەوە

ئەحمەد دروی، ئەو ئەفسەر و كاندیدە پەرلەمانییە میسرییە بووكە لە ڕیزەكانی داعشدا كوژرا.

سەرچاوەیەكی نزیك لە دروی ئاشكرای كرد كە ئەو ئەندامی یەكێك لەو كۆمەڵانە بوە كە نزیك بوون لە (د. عبدالمنعم ئەبو الفتوح) سەرۆكی حیزبی (المصر القویە)، لە چەند وێنەیەكی فۆتۆگرافیدا لە نزیكیەوە دەردەكەوێت لە كاتی هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2012 دا و خۆیشی وەك كاندیدێكی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنەكانی ئەو ساڵەی كرد .
هەیسەم دروی برای ئەو ئەفسەرە دوپاتی كردەوە كە براكەی دوچاری نەخۆشی دەرونی بوە و بەردەوام چارەسەری وەردەگرت و دوو ساڵ لەمەوبەر سەردانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكای كردوە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر ، پاشان گەڕاوەتەوە بۆ میسر پێش ئەوەی بڕوات بۆ توركیا و پێیان ڕابگەیەنێت كە بۆ چارەسەر دەچێت.
هەیسەم لە درێژەی قسەكانیدا وتی ” لەو كاتەوەی ئەحمەد سەفەری كرد بۆ توركیا پەیوەندی كردن لەگەڵیدا زۆر ئەستەم و قورس بوو بە جۆرێ‌ كە هەمیشە ژمارە مۆبایلەكەی دەگۆڕی و زۆربەی كاتیش داخرابوو تا ڕۆژێك نامەیەكمان بۆهات كە پێیان ڕاگەیاندین كە لە كاتی ئەنجامدانی كردەیەكی سەربازیدا مردوە” ئاماژەشی بەوە كرد كە براكەی لە مانگی تەمموزی 2013 چوە بۆ توركیا و لە كۆتایی مانگی مایسی 2014 پێیان رأگەیاندن كە مردوە، هەیسەم ڕونیكردەوە كە خێزانەكەی بە نەبونی ئەویش نوێژی مردوویان لەسەر كردوە و خۆان ئامادە كردوە بچن بۆ توركیا بە مەبەستی وەرگرتنەوەی جەستەكەی بەڵام توشی سەرسوڕمان بون كاتێك دوای ماوەیەكی كەم وێنەكەیان لەسەر چەند ئەكاونتێكی سەر بە داعش بینی كە ڕایانگەیاندبو لە كاتی ئەنجامدانی كردەیەكی خۆكوژیدا مردوە لە عێراق. هەروەها وتی ” هەوڵمدا پەیوەندی بكەم بەو ئەندامەی داعشەوە كە وێنەكەی بڵاو كردبوەوە، ئەویش هەواڵی مردنەكەی پشتڕاست كردەوە ، كاتێك داوای جەستەكەم كردەوە پێی ڕاگەیاندم كە لایان نیە لەبەر ئەوەی كردەیەكی خۆكوژی بوە و تەرمەكەی هەم كەوتۆتە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی عێراق و هەم قوربانی كردە خۆكوژییەكانیش بە ئاستەم تەرمەكەیان زۆر دەشێوێت، داوای وەفاتنامەم لێكردن یا هەر شتێكیتر كە بیسەلمێنێ‌ مردوە بەڵام پێیڕاگەیاندم كە هیچ شتێكیان لا دەست ناكەوێت” هەروەها وتی ” ئامادە نەبون هیچ زانیاریەك بدەن لە بارەی ئەو ڕۆڵەی كە ئەحمەد هەیبوە لە ڕیزەكانی داعشدا و ئەو كردەیەی كە لە ئەنجامیدا مردوە. بە جۆرێك گرژی كەوتە نێوانمانەوە و داوام لێكرد كە جارێكتر وێنەی براكەم بڵاو نەكاتەوە” هیسەم رونیكردەوە كە خێزانەكەی زۆر سەریان سوڕماوە كاتێك وێبسایتەكانی سەر بە سوپای عێراق ڕایانگەیاندوە كە سوپا كوڕەكەیانی كوشتوە لە كاتی ڕوبەڕوبونەوەی لەگەڵ چەند ئەندامێكی داعشدا لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردودا، ئەمەش هەڵەیە چونكە ئەحمەد لە مانگی مایسی ڕابردوودا كوژراوە ، هەیسەم باسی ئەو گفتوگۆیانەی كرد كە بەم دواییانە كردویانە لەگەڵ براكەی و وتی ” دوو جار لە ڕێگەی تویتەرەوە قسەمان كرد ، كاتێك لێمپرسی تۆ لە كوێیت و بۆ وا كارەكەت بەجێهێشتوە ، لە وەڵامدا وتی كە پاسپۆرتەكەی ون كردوە، منیش ئامۆژگاریم كرد كە سەردانی باڵوێزخانەی میسر بكات لە توركیا بۆ ئەوەی پاسپۆرتێكی نوێی بدەنێ‌” هەروەها وتی ” لە دوا گفتوگۆماندا داوای لێكردم كە ئاگام لە دایك و باوكم بێت” هەیسەم ئەوەی ڕونكردەوە كە براكەی لە ریزەكانی پۆلیسی میسردا فەرمانبەر بووە بەڵام واتر وازی لە پۆلیسی هێنا بۆ ئەوەی لە كۆمپانیایەكی پەیوەندی كردندا كار بكات چونكە موچەكەی لەوێ‌ زیاتر بوو ، ئەوەشی وت كە براكەی ئەندامی ئیخوان موسلیمین نەبوە بەڵام دژی لەكارخستنی سەرۆكی پێشو محمد مورسی بوو . هەیسەم ئەوەی دووپات كردەوە كە براكەی تەنها یەك ڕۆژ بەشداری خۆپیشاندانەكانی ڕابعەی عەدەوی كردوە بەڵام لایەنگری خۆپیشاندانەكان بو. هەروەها وتیشی كە براكەی كەسێكی خۆشەویست بوە لە هەموو لایەك و كەسێكی دیندار بوە و قورئانیشی لەبەر بوە .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com