یەکگرتوو: هاوکاریکردنی کۆبانێ پرسێكی نیشتیمانی و نەتەوەییە، دەبێ یەکێتی پێمان بڵێ ئەو پارەیەی لەکوێ هێناوە

0

pukyسەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو: هاوکاریکردنی کۆبانێ پرسێكی نیشتیمانی و نەتەوەییە، دەبێ یەکێتی پێمان بڵێ ئەو پارەیەی لەکوێ هێناوە

دڵشاد هەرتەلی. نوچەنێت

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، رایگەیاند، ئەو هاوکاریکردنەی کۆبانێ کەلەباشوری کوردستانەوە دەکرێت، پرسێکی نیشتیمانی ونەتەوەییە، دەبێت لەرێگای دامودەزگا فەرمییەکانەوە بکرێت، لەوەڵامی ئەو راگەیەنراوەی یەکێتیش کەگوایە ئەوان هاوکاریی سەربازییان ناردووە بۆ کۆبانێ، دەڵێت” دەبێت پێمان بڵێت ئەو پارایەی لەكوێ هێناوە”.

دوێنێ لەرێگای فرۆکەکانی هاوپەیمانانەوە هاوکاری سەربازیی و پزیشکی لەباشوری کوردستانەوە، گەیەنرایە کۆبانێ لەرۆژئاوای کوردستان کوردستان، لەگەڵ گەشتنی هاوکارییەکان، مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، ئەو هاوکارییەی بەکۆبانێ گەشتووە، لەلایەن ئەو حزبەوە دابینکراوە، لەوەڵامی ئەو حزبەدا سەرۆکایەتی کوردستان وای خستەڕوو، کەهاوکارییەکان هاوکاریی حکومەتی کوردستانن بۆ کۆبانێ، و لێدوانی یەکێتی بەناڕاست لەقەڵەمدا.

هەر لەو بارەیەوە، ئەبوبەكر هەڵەدنی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان، بەنوچەنێت ی راگەیاند”ئەو هاوكاریكردنەی كۆبانێ، کەلەڕێگای باشوری کوردستانەوە دەکرێت، پرسێكی نیشتیمانی و نەتەوەییە، ئومێدەوارین ئەو هاوکارییە لەرێگەی دامودەزگا فەرمییەكانەوە بكرێت، چ حكومەت بێت چ پەرلەمان، هاوكاریكردنی حیزبی، جۆرێكە لەمونافەسە و موزایدە، ئێمە وەزارەتێكمان هەیە بە ناوی وەزارەتی پێشمەرگە و هەروەها خۆشمان لەم حكومەتە بنكە فراوانەی هەرێم بەشدارین، بۆیە وەزارەتی پێشمەرگە نوێنەراتی هەموو خەڵكی كوردستان و هەموو لایەنە سیاسیەكانی كوردستانیشە،  ئێمە خاوەنی حكومەتێكی خۆبەرێوەبەری خۆمانین و دەبێت سەرجەم هاوكارییەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە هەر شوێنێكی ئەو كوردستادا بێت، لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی دارایی خەرج بكرێت”.

هەر لەلێدوانەکەیدا بۆ نوچەنێت، هەڵەدنی، لەوەڵامی راگەیەنراوەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیدا، کەباس لەوە دەکات ئەو حزبە هاوکاری سەربازی و پێویستی پزیشکی بۆ کۆبانێ ناردووە، دەڵێت” دەبێت یەكێتی پێمان بڵێت ئەو پارانەی لەكوێ هێناوە، ئەگەر یەکێتی پارەی هەیە، لەسەر چ ئەساسێك حیزب پارەی هەیە، ئەگەر لەسەر داهاتی میللەت و خەڵك نییە”.

سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكگرتو زیاتریش دەڵێت”ئەو داهاتانە داهاتی خەڵكی كوردستانە و هەموو تاكێكی كوردستان مافی بەو داهاتەوە هەیە، هەموو ئەو هاوكاریانەش کەلەدەرەوە دێت، بەناوی پێشمەرگەوە دێت نەک حزبێک”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com