ئاشتی كۆچەر داوای فڕۆكەی فریاگوزاری دەكات
نوچەنێت-سۆمەریە نیوز
عەمید ئاشتی كۆچەر فەرماندەی هێزەكانی پاراستنی شنگال بانگەوازی حكومەتی عێراق و هاوپەیمانان دەكات فڕۆكەی سەربازی بنێرنە چیای شنگا بە مەبەستی گواستنەوەی خێزانە ئێزدییە گەمارۆدراوەكان بۆ كوردستان.
كۆچەر سێشەممە 21ی ئۆكتۆبەر وتویەتی دوای داگیركردنی هەردو كۆمەڵگەی دهۆلا و پۆرك لە بناری چیای شنگال لەلایەن داعشەوە، هەزار كەسی مەدەنی لەو دو كۆمەڵگەیەوە پەنایان بۆ چیای شنگال هێناوە و پێویستە بە خێرایی بە فڕۆكە بگوازرێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان.
كۆچەر جەەختیشی كردۆتەوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕێكی زۆری هاریكاری مرۆیی بۆ خەڵكی سەر چیاكە ئامادە كردووە، بەڵام كەمی فڕۆكەی گوازەرەوە وادەكات ئەو هاریكارییانە وەك پێویست نەگەنە سەر چیاكە.