هەولێر دوو سەد هەزار ئاوارەی لێیە
نوچەنێت-مەداپرێس
نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر دەڵێت ئێستا پارێزگای هەولێر 200 هەزار ئاوارەی عێراقی و كوردی سوری لێیە و لەناویاندا 10 هەزار خێزانی خەڵكی فەللوجە لە شەقڵاوە نیشتەجێن.
وەك نەوزاد هادی دەڵێت ئاوارەكان لە پێنج خێوەتگادا دەژین، هەندێكیشیان خانو و باڵەخانەیان بەكرێ گرتووە و هەندێكیش لە خانووی تەواونەبوودا دەژین.
نەوزا هادی وتوشیەتی هەندێكی دیكە لە ئاوارەكان لە 11 قوتابخانەی عەنكاوەدا دەژین و بڕیارە لەماوەی 45 رۆژی داهاتودا ئەوان و ئەوانەش كە لە باڵەخانەی تەواونەكراودا دەژین بگوازرێنەوە بۆ ئەو 1000 كەرەڤانەیەی بە هەماهەنگی نێوان پارێزگای هەولێر و وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق دروست دەكرێن.
