داعش لەدوو بەرەوە هێرشەکانی بۆ سەرکۆبانی دەستپێکردەوە
نوچەنێت.تایبەت
ئەمشەو چەکدارانی داعش لەدوو بەرەوە بەتوندی هێرشەکانیان بۆ سەرکۆبانێ دەستپێکردەوە، ئاری هەرکی لەسنوری کۆبانێ وە بەنوچەنێتی راگەیاند، بۆ شکاندنی هێرشەکانی داعش، یەپەگە پیویستی بەچەکی قورس هەیە.
ئاری ھەرکی لێکۆڵەرو چاودێری سیاسی لەنزیک کۆبانێ بەنوچەنێتی راگەیاند” وێڕای ئەوەی ئێستا فرۆکه جهنگییەکانی ئهمریکا، له باشوری کۆبانێ چهتهکانی داعش به سهختی بۆردومان دهکهن، هەرئێستا داعش لەرۆژهەڵات و باشوری شاری کۆبانێ هێرشەکانیان بۆ سەر کۆبانێ دەستپێکردۆتەوە”.
هەرکی ئەوەشی بەنوچەنێت وت،” بەبەراورد بەچەکەکانی دەستی داعش، چەکەکانی شەڕەڤانان چەکی سادەن، تەنانەت ئەو چەکانەش کەوەک هاوکاری بۆ کۆبانێ نێردراون، چەکی قورسیان تێیدا نییە، لەکاتێکدا داعش بە قورسترین و گەورەترین و پێشکەوترترین چەک هێرشەکانیان بەردەوامی پێ دەدەن، ئەوەش وایکردووە، بەرگریکردن لەکۆبانێ زۆر سەختە”، بەپێویستیشی دەزانێت” بەپەلە لەگەیاندنی چەکی قورس بە شەڕڤانان، هاوکاری کۆبانێ بکرێت”.