فڕۆكە ئەمریكییەكان بەشێك لە هاریكارییەكانی كۆبانێیان تەقاندەوە
سوپای ئەمریكا دەڵێت هەندێك لەو هاریكارییانەی بۆ شاری كۆبانێیان بەرداونەتەوە، بە هەڵە لە قەراخی شارەكە كەوتونەتە خوارەوە، ئەوانیش لە ترسی ئەوەی نەگاتە دەستی داعش تەقاندونیانەتەوە.
فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكیدا ئەمڕۆ دوشەممە جەختی كردەوە بەشێك لەو هاریكارییانەی بۆ شاری كۆبانێ نێردرابوون لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكاوە تەقێنراونەتەوە، چونكە ئەگەری هەبووە بگەنە دەستی داعش.
لەلایەكی ترەوە ئەمریكاییەكان ئاشكرایان كرد رۆژانی یەكشەممە و دوشەممە 6 هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر بنكەكانی داعش لە دەوروبەری كۆبانێ ئەنجامداوە