جۆن كێری: سیاسەتمان بەرامبەر یەپەگە نەگۆڕاوە
نوچەنێت-ئاژانسەكان
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت توركیامان ئاگادار كردووە كە ناردنی چەك و پێدوایستی بۆ كۆبانی تەنیا وەك حاڵەتێكی كتوپڕییە و سیاسەتی ئەمریكا گۆرانی بەسەردا نەهاتووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 20ی ئۆكتۆبەر، جۆن كیری لە ئەندۆنیسیا دەربارەی ناردنی چەك و پێداویستی لە رێگای فڕۆكە ئەمریكییەكانەوە بۆ كۆبانێ بە رۆژنامەنووسانی وت “من و سەرۆك ئۆباماش لەگەڵ توركەكان قسەمان كردووە تا بۆیانی روون بكەینەوە كە گۆڕان لە سیاسەتەكانی ئەمریكادا رووینەداوە و ئەوەی بۆ كۆبانێ كراوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی حاڵەتێكی كارەساتئامێز و كتوپڕییە و رێوشوێنێكی كاتییە”.
توركیا یەكینەكانی پاراستنی گەل بە بەشێك لە پەكەكە دادەنێ و پێشتر رەتیكردبوەوە لە شارە كوردییەكانی دیكەی سوریاوە هاریكاری بەناو خاكی توركیادا بگەنە كۆبانێ، بەڵام دوای داواكارییەكی مەسعود بارزانی، ئەمڕۆ رازی بو هێزی پێشمەرگە لە خاكەكەیەوە تێپەڕ ببن و بچنە كۆبانێ بۆ یارمەتیدانی جەنگاوەرانی كوردی ئەو شارە لە دژی داعش.
