سەرۆکی کوردستان و وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ پەیەدە لەهاوئاهەنگیدان بۆ ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ کۆبانێ

0

مستەفاسەرۆکی کوردستان و وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ پەیەدە لەهاوئاهەنگیدان بۆ ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ کۆبانێ

نوچەنێت

وەزیری دەرەوەی تورکیا راگەیاند، وڵاتەکەی رێگە بەپێشمەرگە دەدات بچێتە کۆبانێ بۆ شەڕی داعش، بۆ ئەو مەبەستە چەند رۆژێک سەرۆکی کوردستان و وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ پەیەدە دانیشتنیان هەیە بۆ رێککەوتن لەسەر چۆنیەتی رۆشتنی پێشمەرگە بۆ کۆبانێ.

دوای ئەوەی مەسعود بارزانی سەرۆکی کوردستان، بەفەرمی داوای لەحکومەتی تورکیاکرد، رێگە بدەن بە چوونی هاوکاری و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ کۆبانێ لەرێگای تورکیاوە، حکومەتی تورکیا لەزاری وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی، رەزامەندی دەربڕی بۆ کردنەوەی رێگاکان لەبەردەم چوونی پێشمەرگەدا بۆ کۆبانێ.

وەزیری دەرەوەی تورکیا راگەیاند، هاوکاری پێشمەرگە دەکەن بۆ گەشتنیان بە کۆبانێ.

هەر بۆ ئەو مەبەستە، چەند رۆژێكە مەسعود بارزانی سەرۆکی کوردستان و مستەفا سەید قادر وەزیری پێشمەرگە، لەگەڵ سەرکردایەتی پەیەدەو پارتەکانی رۆژئاوای کوردستان لەهاوئاهەنگیدان، بۆ چۆنیەتی چونی پێشمەرگە بۆ کۆبانێ و دیارکردنی ئەرکەکانیان لەرۆژئاوای کوردستان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com