سەرۆکایەتی کوردستان: مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەبارەی ناردنی چەک بۆ کۆبانێ راستییەکانی گۆڕیوەو موزایەدە دەکات

0
soran_16سەرۆکایەتی کوردستان: یەکێتی لەبارەی ناردنی چەک بۆ کۆبانێ راستییەکانی گۆڕیوەو موزایەدە دەکات
نوچەنێت
سەرۆکایەتی کوردستان لە رونکردنەوەیەکدا دەڵێت، یەکێتی راستییەکانی گۆڕیوە، ئەو چەکانەی کە نێردراوەتەوە کۆبانێ، بەناوی هەرێمی کوردستانەوە بووە، نەک یەکێتی، دەشڵێت هیچ پێویست نەبوو یەکێتی لەم کاتەدا موزایەدە بکات.
سەرۆکایەتی کوردستان لەرونکردنەوەیەکدا ئەو راگەیەنراوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رەتدەکاتەوە، کە لەبارەی هاوکاری کۆبانیەوە رایەنگەیاند، لەرونکردنەوەکەی سەرۆکایەتی کوردستان دا هاتووە” زۆر بە داخەوە مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەیاننامەی لەو بارەیەوە بڵاو كردۆتەوە و زۆر لە ڕاستییەكانی گۆڕیوە”.
سەرۆکایەتی کوردستان دەشڵێت”هێزی دژەتیرۆر دەزگەیەكە سەر بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و هەردوو هێزی دژە تیرۆری هەولێر هەولێر و سلێمانی لەو چەكانەی پێشتر هەیانبووە وەك هاوكاری و بەناوی هەرێمی كوردستان و بە فڕۆكە ئەمەریكییەكان ڕەوانەی كۆبانێیان كردووە.”
دەقی رونکردنەوەکەی سەرۆکایەتی کوردستان
دوای ئەوەی بە یارمەتیی هێزەكانی ئەمەریكا تواندرا هاوكاریی چەك و تەقەمەنی بگەیێندرێتە كۆبانێ، زۆر بە داخەوە مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەیاننامەی لەو بارەیەوە بڵاو كردۆتەوە و زۆر لە ڕاستییەكانی گۆڕیوە. هێزی دژەتیرۆر دەزگەیەكە سەر بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و هەردوو هێزی دژە تیرۆری هەولێر هەولێر و سلێمانی لەو چەكانەی پێشتر هەیانبووە وەك هاوكاری و بەناوی هەرێمی كوردستان و بە فڕۆكە ئەمەریكییەكان ڕەوانەی كۆبانێیان كردووە.
جەخت لەوە دەكەینەوە ئەو هاوكارییانە بەناوی گەلی كوردستان و هەرێمی كوردستان ڕەوانە كراوە و هیچ پێویست نەبوو یەكێتیی نیشتیمانی لەم كاتەدا ئەم موزایەدەیە بكات.
پێویستیشە ئەوە بزانرێت كە هەموو خەڵكی كوردستان بە پەرۆشن بۆ كۆبانێ نەك تەنیا یەكێتی.
هەر لەمبارەیەوە وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا ڕاگەیێندراوێكی بڵاو كردۆتەوە كە تێیدا بەڕوونی هاتووە ئەو هاوكارییانەی كە فڕۆكەكانی ئەمەریكا گەیاندوویانە كۆبانێ هی هەرێمی كوردستان بووە.
شایانی باسە ئەم چەك و تەقەمەنییەی كە ڕەوانە كراوە بریتی بوو لە 21 تۆن و هەمووی لە فڕۆكەخانەی هەولێر بار كراوە و بە 28 پەڕەشووت لەسەر كۆبانێ فڕێ دراوە.سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
20ـی 10ـی 2014

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com