یه‌كێتی : (24) ته‌ن چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ده‌رمانی گرنگمان گەیاندە كۆبانێ
نوچەنێت – هەولێر
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە راگەیەنراوێکدا، له‌باره‌ی ئه‌و كۆمه‌كه‌ی كه له‌رێگه‌ی فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكاوه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ناردویه‌تی بۆ شه‌ڕه‌ڤانانی كۆبانێ، ئاشکرای دەکات (24) ته‌ن چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ده‌رمانی گرنگ، كه لهپاشكهوتی خودی یه‌كێتیی بووه گەیاندویەتییە كۆبانێ.
لەبەشێكی راگەیەنراوەکەدا هاتووە: لە (10) رۆژیشه، له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، به‌گه‌رمی له‌ڕێگه‌ی هێزی دژه تیرۆره‌وه خه‌ریك بوین، له‌ئاسمانه‌وه، ئه‌و كۆمه‌كه عه‌سكه‌ری و لۆجستییه‌ی شه‌ڕڤانه‌كانی كۆبانی پێویستیان پێیه‌تی، بگه‌یه‌ندرێته ده‌ستیان، خۆشبه‌ختانه، سه‌عات (2:15) ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، به‌كاتی كوردستان، ئه‌م نه‌خشه‌یه سه‌ری گرت و (24) ته‌ن چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ده‌رمانی گرنگ، كه لهپاشكهوتی خودی یه‌كێتیی بووه.
ئاماژە بەوە شكراوە: مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی، جارێكی تر، پشتیوانی ته‌واوی خۆی بۆ دیالۆگی نێوان لایه‌نه كوردستانییه‌كانی رۆژئاوا دووپات ده‌كاته‌وه‌و ئومێده‌واریشه، له‌گفتوگۆكاندا، به‌رپرسیارێتی نیشتمانی و خوێنی پاكی شه‌هیده‌كان، بكرێته هانده‌ری رێكه‌وتن له‌ناو هه‌موو لایه‌نه‌كاندا. نه‌ك ده‌ستكه‌وتی ته‌سكی حزبایه‌تی و به‌س. بێگومان كلیلی چاره‌سه‌ریش ئێستا له‌ده‌ستی یهپهگهدایهو چاوه‌ڕێی مژده‌ی رێكهوتنیشین.
سەرۆکایەتی کوردستان ئەم راگەیەنراوەی یەکێتی بەناراست لەقەڵەم دا..بۆ خوێندنەوەی وەڵامی سەرۆکایەتی کلیک بکە …….
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی یەکێتی
جه‌ماوه‌ری كۆڵنه‌ده‌ری كۆبانی!
گه‌لی خۆڕاگری رۆژئاوای كوردستان!
مانگێك زیاتره، دوژمنانی ئازادی و مرۆڤایه‌تی، داعشه‌كان، “كۆبانێ”یان گه‌مارۆداوه. خه‌ڵكی “كۆبانی” له‌گه‌ڵیاندا ته‌واوی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌به‌شه‌كانی كوردستان و ره‌وه‌ندی كوردیش له‌تاراوگه، هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تی و حكومه‌تی هه‌رێم، هاوكات هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، به‌تایبه‌تی هێزی ئاسمانی ئه‌مریكا، هه‌وڵی زۆریانداوه كه شاره‌كه، له‌و جانه‌وه‌رانه رزگار بكرێ. له‌م روه‌وه، ته‌واوی پشتیوانی و كۆمه‌كه‌كان، رۆڵی به‌رچاویان له‌خۆڕاگری و به‌ره‌نگاری خه‌ڵكی كۆبانێ دا هه‌بووه. به‌تایبه‌تی بۆردومانی ئاسمانی.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، جگه له‌و هه‌وڵانه‌ی له‌په‌رله‌مان و حكومه‌تی كوردستاندا داویه‌تی و له‌م پێناوه‌شدا، پرۆژه‌ی دانپیانان بهكانتۆنهكانی رۆژئاوای كوردستانی دوو مانگ زیاتره پێشكه‌ش كرد، بهسوپاسیشهوه، په‌رله‌مان دانی نا بهكانتۆنهكاندا، جگه له‌و هه‌وڵه ره‌سمیانه، وه‌كو هه‌وڵی تایبه‌تیش له‌یه‌كه‌مین رۆژی گه‌مارۆدانی (كۆبانی)یه‌وه، به‌رده‌وام له‌په‌یوه‌ندی دابووه له‌گه‌ڵ (یه‌په‌گه) و شه‌ڕڤانانی كۆبانی؛ هه‌موو توانایه‌كی سیاسی و دیپلۆماسی و په‌یوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆی، له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان و ده‌وڵه‌تانی ئیقلیمی و پشتیوانانی گه‌له‌كه‌مان، هه‌روه‌ها حزبه دیموكراته‌كانی جیهانی عه‌ره‌بی، خسته‌كار كۆبانی رزگار بكرێ. له‌م پێناوه‌شدا، به‌رده‌وام كۆمه‌كی عه‌سكه‌ری و لۆجیستی، له‌ڕێگه‌ی تایبه‌تیه‌وه بۆ دابینكردون.
زیاتر له(10) رۆژیشه، له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، به‌گه‌رمی له‌ڕێگه‌ی هێزی دژه تیرۆره‌وه خه‌ریك بوین، له‌ئاسمانه‌وه، ئه‌و كۆمه‌كه عه‌سكه‌ری و لۆجستییه‌ی شه‌ڕڤانه‌كانی كۆبانی پێویستیان پێیه‌تی، بگه‌یه‌ندرێته ده‌ستیان، خۆشبه‌ختانه، سه‌عات (2:15) ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، به‌كاتی كوردستان، ئه‌م نه‌خشه‌یه سه‌ری گرت و (24) ته‌ن چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ده‌رمانی گرنگ، كه لهپاشكهوتی خودی یه‌كێتیی بووه، له‌ڕێگه‌ی هێزی ئاسمانی ئه‌مریكاوه، گه‌یه‌ندرایه كۆبانێ. به‌هیواین، گه‌یاندنی ئه‌م كۆمه‌كانه‌ی یه‌كێتیی، ده‌رگای ناردن و گه‌یاندنی كۆمه‌كی به‌رده‌وامی كردبێته‌وه بۆ ئه‌و شاره قاره‌مانه، له‌ڕێگه‌ی هێزه‌كانی ئاسمانی وڵاتانی دۆسته‌وه.
دڵنیاشین، گه‌یاندنی ئه‌م كۆمه‌كانه و جۆری كۆمه‌كه‌كان، به‌پێی داخوازی لیستی فه‌رمانده‌كانی شه‌ڕڤانانی كۆبانێ، ده‌بێته مایه‌ی سه‌ركه‌وتنی زیاتری خه‌ڵكه‌كه، سه‌ره‌نجام به‌قاره‌مانێتی شهڕهڤانانیان و خۆڕاگری خه‌ڵكه‌كه‌یان و پشتیوانی به‌رده‌وامیان، سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی، له‌مێژووی كوردایه‌تی هاوچه‌رخی نه‌ته‌وه‌ی كوردستان له‌پێناوی مافه دیموكراسییهكانیدا، به‌ده‌ستبێت.
به‌م بۆنه‌یه‌وه، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی، جارێكی تر، پشتیوانی ته‌واوی خۆی بۆ دیالۆگی نێوان لایه‌نه كوردستانییه‌كانی رۆژئاوا دووپات ده‌كاته‌وه‌و ئومێده‌واریشه، له‌گفتوگۆكاندا، به‌رپرسیارێتی نیشتمانی و خوێنی پاكی شه‌هیده‌كان، بكرێته هانده‌ری رێكه‌وتن له‌ناو هه‌موو لایه‌نه‌كاندا. نه‌ك ده‌ستكه‌وتی ته‌سكی حزبایه‌تی و به‌س. بێگومان كلیلی چاره‌سه‌ریش ئێستا له‌ده‌ستی یهپهگهدایهو چاوه‌ڕێی مژده‌ی رێكهوتنیشین.
سڵاو لهشهڕهڤانانی كۆبانی
رێز‌و نه‌وازش بۆ ئارامگای شه‌هیدانی رۆژئاوای كوردستان
سه‌رشۆڕی بۆ دوژمنانی ئازادی و مرۆڤایه‌تی
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیتشمانیی كوردستان
20/10/2014