نێچیرڤان بارزانی سوپاسی عەلی باپیر دەکات
نوچەنێت
نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان دەکات، کە لەپێناو یەکڕیزی نیشتیمانی، نەرمی نواندووە لەکۆبونەوکاندا، راشیدەگەیەنێت هاوکاری حەیدەر عەبادی دەکەن لەچارەسەرکردنی کێشەکاندا، داواش دەکات ستراتیژی درێژخایەن بۆ پەروەردەو خوێندنی باڵا دابنرێت.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 19ی ئۆكتۆبه‌ری 2014، به سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ساز كرد، بەپێی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی حکومەت”له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیران تیشكی خسته سه‌ر كار و هه‌وڵه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابردووی لایه‌نه كوردستانییه‌كان، له‌سه‌ر پرسی به‌شداریكردنی هه‌رێمی كوردستان له حكوومه‌تی فیدرالی عیراقدا و ناردنی وه‌زیره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا”. له‌وباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی”به تایبه‌تی سوپاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و به‌ڕێز ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستانی كرد كه له‌پێناو یه‌كڕیزیی نیشتمانیدا، له كۆبوونه‌وه و گفتوگۆكاندا نه‌رمییان نواندووه”. بۆ کێشەکانیش لەگەڵ بەغدا سەرۆکی حکومەت وتویەتی” سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه پشتگیری و هاوكاریی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران د. عه‌بادی بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، دوای ئه‌وه‌ش شاندێكی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر كێشه‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات”.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی حکومەتی حکومەت، ئەوش دەخاتەڕوو، بەشیک لەکۆبونەوکە تایبەت بووە بەقسەکردن لەسەر خوێندن و کار‌و بەرنامەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌وه كردووەتەوه كه “بۆ خوێندن چ قۆناغی بنه‌ڕه‌تی، یان زانكۆیی بێت، ده‌بێ ئامانج له خوێندن ده‌ستنیشان بكرێت و به‌داخه‌وه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌خوێنن ته‌نیا ئامانجیان ئه‌وه‌یه له ده‌زگاكانی حكوومه‌ت دابمه‌زرێن، كه بێگومان ئه‌مه‌ش ئامانجێكی هه‌ڵه‌یه. جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ هه‌موان زانكۆ ته‌واو بكه‌ن ڕاست نیه و، له هیچ شوێنێكی دنیادا نیه، زۆربه‌ی كار و پیشه‌كان له هه‌رێمی كوردستان پشتگوێ خراون و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موان ده‌یانه‌وێ زانكۆ ته‌واو بكه‌ن، كه‌س ئاماده نیه پیشه‌یه‌كی ته‌كنیكی یان خزمه‌تگوزاری بكات، بۆیه ده‌بێ ستراتیژێكی درێژخایه‌ن بۆ په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی پێوستییه‌كانی وڵات دیاری بكات و به‌و پێیه به‌رنامه‌ی خوێندن و وه‌رگرتن ئاماده بكرێت”.
هەر لەسەر داوای سەرۆکی حکومەت لەو کۆبونەویەدا، بڕیار درا بۆردێك دابنرێت كه فه‌لسه‌فه و سیاسه‌تی خوێندن و په‌روه‌رده دابڕێژێت. لای خۆیانه‌وه ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره به‌ڕێزه‌كانیش گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سلیان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه كرد.