زوممار: كوژران و برینداربوونی دەیان چەكداری داعش
لە بۆردومانەكانی ئەمڕۆی ناحیەی زوممار و دەوروبەریدا 37 چەكداری داعش كوژران و برینداربوون.
بە وتەی محێدین مزووری فەرماندەی پارتی دیموكراتی كوردستان، یەكشەممە 19ی ئۆكتۆبەر فڕۆكەكانی هاوپەیمانان لە میحوەری زوممار هەستاون بە بۆردومانی چڕوپڕی گوندەكانی كرفر و تەل موسا و ناوسەنتەری شارەدێی زوممار (35 كیلۆمەتر باكوری رۆژئاوای موسڵ) و لە ئەنجاكدا 17 چەكداری داعش كوژراون و 20ی دیكەشیان برینداربوون، ئەوە جگە لە تێشكاندنی چەندین ئوتومبیل و كەرەستەی سەربازی ئەو چەكدارانە.
مزوری جەختی كردۆتەوە كە هێزەكانی پێشمەرگە تا ئێستا لە چەند بەرەیەكەوە گەمارۆی زومماریان داوە و چاوەڕێی كاتژمێری سفر دەكەن بۆ چونە نێو شارۆچكەكە و پاككردنەوەی لە داعش.