سوپای سوریای ئازاد گەیشتە كۆبانێ
نوچەنێت-سكای نیوز
یەكشەممە 19ی ئۆكتۆبەر سوپا سوریای ئازاد لە رۆژهەڵاتی كۆبانێ زەبرێكی توندیان لە چەكدارانی داعش دا.
چەند سەرچاوەیەك بە ماڵپەڕی كەناڵی سكای نیوزیان وتوە سوپای سوریای ئازاد توانیویانە چەند بەشێكی ناوچەی پیشەسازی كۆبانێ كۆنترۆڵ بكەن كە دەكەوێتە رۆژهەڵاتی شارەكە.
ئەو سەرچاوانە وتویانە سەربازانی سوپای سوریای ئازاد بە مەبەستی پشتیوانی بە جەنگاوەرانی كورد هاتونەتە كۆبانێ.
روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ دەڵێت لە شەممەوە شەڕێكی توند لە كۆبانێ دەگوزەرێ و فڕۆكەكانی هاوپەیمانانیش بەردەوامن لە بۆمببارانی چەكدارانی داعش لەو شارە.