تەلەفزیۆنی روسیا: ئاسنگەرێكی كورد ناقیلەی گوللەنبڕی درووستكرد
نوچەنێت
رادیۆی دەنگی روسیا دەڵێت هێزی پێشمەرگە رووبەڕووی پەلامارێكی توندی داعش بوەتەوە و كەموكورتییەكی زۆری هەیە لەكەرەستەی سەربازیدا، بۆیە هاوڵاتیانی ئاسایی بیر لە هاریكاریكردنی هێزی پێشمەرگە دەكەنەوە.
وەك لە راپۆرتەكەی دەنگی رووسیادا هاتووە ئاسنگەری شاری دهۆك شاباز سندی بۆماوەی دوو مانگ رۆژانە 10 كاتژمێر كاری كردووە هەتا توانیویەتی ناقیلەیەكی گوللە نەبڕی سەربازی دروستكردووە. ناقیلەكەی شاباز بە خێرایی 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەڕوات و دەتوانێت لە كەشی ناهەمواری ئاو و هەوا و رێگاوبانیشدا رێبكات. ئوتومبیلەكە دوو بەرگی هەیە كە بەری دەرەوەیان دەتوانرێت لاببرێت، دەرچەشی تێدایە كە سەربازەكانی ناو ناقیلەكە دەتوانن تەقە لە دوژمن بكەن و چ كاتێكیش وبستیان دەتوانن دەرچەكان دابخەن.
شاباز رێنمایی و پشتیوانی لە كەس وەرنەگرتووە و وەك خۆی دەڵێت هەتا هەستی بە مەترسیی داعش نەكرد، بیری لەوە نەكردبوەوە كە ئەو ناقیلەیە دروست بكات.
راپۆرتەكە دەڵێت هاوڕێ و خزمانی شاباز شانازی بەوەوە دەكەن و پێشنیاریان بۆ كردووە ئەو ئوتومبیلە گوللە نەبڕە پێشكەشی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بكات.
هەر لە راپۆرتەكەدا لینكی راپۆرتێكی ڤیدیۆیی كەناڵی تەلەفزیۆنی رووسیا دانراوە كە لەسەر هەمان بابەت كراوە.

[youtube id=”aQQZXKFgdcI” width=”813″ height=”516″]