سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، داوای كردنەوەی نوسینەگەكانی كانتۆنەكانی ڕۆژ ئاوا له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

0

yousif55

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، داوای كردنەوەی نوسینەگەكانی كانتۆنەكانی ڕۆژ ئاوا له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

نوچه‌نێت – هه‌ولێر:

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، داوا ده‌كات هاوشێوه‌ی نوسینه‌گه‌ی پارتە سیاسیەكان و كونسوڵی وڵاتان نوسینەگەكانی كانتۆنەكانی ڕۆژ ئاواش له‌هه‌رێمی كوردستان بكرێنه‌وه‌.

ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه 19/10/2014 ‌،د.یوسف محەمەد سادق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ،له‌لێداونێكدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن وتی: ئه‌وه‌ی پێویست بووه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بەتەوافقی سەرجەم فراكسیۆنەكان ئێمە بڕیارمان داوە لەسەر دۆخی ڕۆژ ئاواو كۆبانێ و له‌ئێستاشدا پێویستیمان بەهەنگاوی كرداریه‌ لەمامەڵە كردنی ڕەسمی لەگەڵ ئیرادەی گشتی خەڵكی رۆژ ئاوا بێتەكایەوە.

وتیشی: هاوشێوەی نوسینگەی پارتە سیاسیەكان و كونسوڵی وڵاتانی تر كه‌ لە هەرێمی كوردستان هه‌ن ، داوا ده‌كه‌ین نوسینگه‌ی ئه‌و ئیرداره‌ خۆ به‌ڕێوه‌به‌رانه‌ی كه‌ له‌ ڕۆژ ئاوا هه‌ن كانتۆنەكانیان له‌ هه‌رێمی كوردستانیش بكرێنەوە.

 

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، له‌به‌شێكی تری وته‌كانی رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌و ململانێ تونده‌ی له‌نیوان هه‌ریم و به‌غدا هه‌یه‌ له‌هه‌وڵی ئاماده‌ سازی دان بۆ ناردنی وه‌فدێكی په‌رله‌مان بۆ به‌غدا.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com