سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان : گه‌ڕانه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كا
نی شه‌نگال كه‌داعش رفاندونی له‌ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانمانه.
نوچه‌نێت – هه‌ولێر:
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ لیژنه‌ى داكۆكى كردن له مافه‌كانى ئافره‌تان له‌په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ی له‌ژێر دروشمی(چیبكه‌ین پێكه‌وه بۆ ژنانی شه‌نگال)به‌به‌شداری سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى حكومه‌ت و ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و لایه‌نه سیاسیه‌كان و ئه‌نجومانی خانمان و رێخراوه‌كانی ئافره‌تان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌چالاكوانانی بواری ئافره‌تان ئه‌نجامدا.
ئه‌و گفتوگۆ كراوه‌یه كه له‌لایه‌ن ئێڤار ئیبڕاهیم سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌رگری له‌مافی ئافره‌ت سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرا له‌وته‌یه‌كدا مه‌به‌ستی ئه‌و گفتوگۆ كراوه‌یه‌ی روونكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه بۆ پرس و ڕاوێژكردنه بۆ ڕه‌وشتى ژنانى شه‌نگال و ئه‌و كه‌یسه‌ى كه ئێستا بووه به‌كه‌یسێكى كراوه،كه به‌شێك له ژنانى ئێزدى له‌لایه‌ن گروپى تیرۆرستى داعشه‌وه ڕفنێرابون،بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوودا دانیشتنێكى تایبه‌تمان هه‌بێ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه له‌په‌رله‌مانى كوردستان.
هه‌روه‌ها د.یوسف محەمەد سادق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، له وته‌یه‌ك دا تیشكى خسته‌سه‌ر گرنگى كه‌یسى ژنانى شه‌نگال و به پرسێكى هه‌ستیارى ناوبرد و وتی: گه‌ڕانه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كانی شه‌نگال كه‌لای داعشن له‌ئه‌ولیه‌تی كاره‌كانمانه و ده‌بیێت هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كانیش له‌م روه‌وه به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن و هاوكاربن.
وتیشی: ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر ئافره‌تانی شه‌نگال هاتووه زۆر گه‌وره‌تره له‌سوتماكردنی هه‌موو شه‌نگال و زۆریش له‌و كاره‌ساته‌ی كه‌به‌سه‌ر پیاوان هاتوه گه‌وره‌تره.
د.یوسف محەمەد راشیگه‌یاند:قۆناغی یه‌كه‌م ده‌ستخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئافره‌ته قوربانییه‌كانه كه‌له‌لایه‌ن گروپی تیرۆرستی داعشه‌وه رفێنراون و هه‌ندێكیان له زیندانه‌كان و هه‌ندێكیان فرۆشراون و هه‌ندێكیشان گه‌ڕاونه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان و قۆناغی دووه‌میشان هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ژیانى ئاسایی بۆ ئه‌و ژنانه‌ى توندوتیژیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدرا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ناسۆر و ئازاره‌ى كه به‌ده‌ستى تیرۆر توشى بوون سارێژ بێت و به‌ردوام بن له ژیانى ناو كۆمه‌ڵگه‌ى خۆیان.