ژمارەیان 22 كەسە و كەمترین موچەیان 1500 دۆلار بووە، عەبادی تاقمێك رۆژنامەنووسی سەر بە بە مالیكی دەردەكات

0

abadiژمارەیان 22 كەسە و كەمترین موچەیان 1500 دۆلار بووە

عەبادی تاقمێك رۆژنامەنووسی سەربە بە مالیكی دەردەكات

سەرچاوەیەكی نزیك لە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرای دەكات، كە عەبادی تاقمێك رۆژنامەنووسی سەر بە نوری مالیكی لەكار دورخستۆتەوە كە كاریان پێداهەڵدانی مالیكی و لێدان لە دوژمنەكانی بووە.
بەگوێرەی سەرچاوەكە ژمارەی ئەو رۆژنامەنووسانە 22 كەس بووە و بەهۆی ئەوەی ئامانجیان دوژمنایەتی هەر كەس و لایەك بووە دژایەتی مالیكی بكات، لەلایەن عەبادییەوە لەكار دورخراونەتەوە.
وەك لێكۆڵینەوەكان دەریان خستووە ئەو 22 رۆژنامەنووسە لەلایەن عەلی موسەوی راوێژكاری رۆژنامەوانی مالكییەوە سەرپەرشتی كراوون و موچەیەكی بڵندیان هەبووە بەجۆرێك كەمترین موچەیان مانگانە 1500 دۆلار بووە و راستەوخۆ لە ئەنجومەنی وەزیران وەریان گرتووە.
ئامانجی ئەو رۆژنامەنووسانە كۆكردنەوەی پشتیوانی بۆ مالیكی و شكستپێهێنانی رەقیبە سیاسییەكانی بووە ئەویش بە بەكارهێنانی میدیاكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و ماڵپەڕە ئەلیكترۆنییەكان.
لەم دواییانەشدا هەڵمەتێكی گەورەیان دەستپێكردكردبوو دژی ئەو كەس و لایەنانەی پشتیوانی حەیدەر عەبادییان كردووە. بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.
لەلایەكی ترەوە سەرچاوەیەكی ئەمنی باڵا جەختی كردۆتەوە كە رێوشوێنە ئیدارییەكانی لەسەركارلابردنی قاسم عەتا وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكان و محەممەد عەسكەری و چەندین ئەفسەری پایەبەرز دەستی پێكردووە و عەبادی پێیوایە دانانی چەندین ئەفسەری گەندەڵ لە پلە بەرزەكاندا دەزگا ئەمنی و سەربازییەكانی عێراقی كردۆتە نێوەندی گەندەڵی و ئەوەش هۆكاری سەرەكی روخاندنی مۆراڵی سەربازان و پۆلیسی عێراقی بووە لە بەرامبەر تیرۆردا

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com