كێ ڤیدیۆی سه‌ربرینه‌كانی داعش بڵاو ده‌كاته‌وه؟
وه‌رگێرانی : فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل
نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مریكی كه به ئێف بی ئای(FBI) ناسراوه، له‌مانگی نۆڤێمبه‌ری ساڵی 2009 راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه، له‌راپۆرته‌كه ناوی ئه‌حمه‌د ئه‌بو سه‌مڕه‌ی خسته لیستی تیرۆره‌وه.
ئه‌وكات ئه‌م پیاوه له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ناسراو نه‌بوو، كاتێكیش فرمانی به‌تۆمه‌تبارکردنی بەتیرۆر بڵاوكرایه‌وه، چه‌ندین پرسیار له‌باره‌ی ژیان و چاڵاكییه‌كانی ده‌كرا. ئه‌مرۆ سه‌رله‌نوێ ناوی ئه‌بوسه‌مڕه ده‌رده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌بێت كه ئه‌و به‌رپرسی به‌شی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی داعشه و سه‌رپه‌رشتی پرۆپاگه‌نده‌كانی ئه‌و رێكخراوه ده‌كات، كه ئێستا بۆته مه‌ترسیدارترین رێكخراوی تیرۆریستی له‌جیهاندا.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مایلی به‌ریتانی له‌سه‌ره‌تای مانگی رابردوو، راپۆرتێكی بڵاوكردۆته‌وه تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرده‌وه كه ئه‌بوسه‌مره ته‌مه‌نی 32 و ساڵیه و له فه‌ره‌نسا له‌دایك بووه، هەڵگری دوو ره‌گه‌زنامه‌ی سوری وئه‌مریكیه، ئه‌بوسه‌مره خوێندنی له‌قوتابخانه‌ی كاسولیكی بووه و دواتر چۆته كۆلیژی ئه‌مریكی و شاره‌زایی له به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژی نوێ په‌یداكردووه، دواتر له‌كۆمپانیایه‌ك كاری كردووه كه تایبه‌ت بوو به ته‌كنه‌لۆژیا.
هه‌روه‌ها راپۆرتی رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه شاره‌زایی ئه‌بوسه‌مره له‌بواری به‌كارهێنانی كۆمپیته‌ر و پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، وای له‌داعش كردووه كه هه‌وڵ بدات ئه‌بوسه‌مره بخاته ریزه‌كانی خۆییه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی ئه‌مریكی و به‌ریتانی و كه‌نەد‌ی بۆ رازیكردنیان بەهاتنە ریزه‌كانی داعشه‌وه. سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش راپۆرته‌كه ده‌ڵی به‌رپرسانی ئه‌مریكی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌بوسه‌مڕه شاره‌زاییه ته‌كنه‌لۆژیاكانی خۆی له‌خزمه‌تی پێگه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی نمونه‌ی فه‌یسبووك و تویته‌ر و یوتوپ داناوه، ئه‌مه‌ش بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیر‌ورا توندڕه‌وییه‌كانی خۆیان.
جیا له‌و رۆژنامه‌یه سایتی ئای بی سی نیوزی ئه‌مریكی ده‌ڵێ، ساڵی 2004 ئه‌بوسه‌مره سه‌ردانی عێراقی کردووە، له‌وێ له باڵی راگه‌یاندنی رێكخراوی قاعیده كاری كردووه.
یاریده‌ده‌ری بریكاری نووسینگه‌ی ئێف بی ئای، كه ناوی كیران رامسیه، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌موو كۆششه‌كان بۆ گه‌ڕان به‌دوای ئه‌بوسه‌مڕه له‌هه‌موو دونیا به‌رده‌وامە.
رێكخراوی داعش له‌په‌خشكردنی ئه‌و ڤیدیۆیانه كه له‌پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویان ده‌كاته‌وه، جۆره ته‌كنیكێك به‌كارده‌هێنێ، كه له‌ته‌كنیكه سینه‌ماییه‌كانی هۆلیۆد ده‌چێت، هه‌ر له‌و ڤیدیۆیانه‌دا كاریگه‌ریه ده‌نگی و ره‌نگییه‌كان به‌كارده‌هێنن و دواتر بۆ گه‌نجانی به‌ریتانیا و رۆژئاوا په‌خش ده‌كرێن، بۆ ئه‌وه‌ی هانبدرێن و بێنه ریزی داعشه‌وه، ئه‌و پێگانه‌ش راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئه‌بوسه‌مڕه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن.
چارلز لیسته، كه له‌په‌یمانگای برۆكینگز له‌ده‌وحه مامۆستایه به رۆژنامه‌ی تایمزی گوتووه” هیچ یه‌كێك له گروپه توندره‌وه‌كان، نه‌یانتوانوه له‌كاریگه‌ری ئه‌لیكترۆنی و دروستكرنی پرۆسه‌یه‌كی راگه‌یاندنی پێشكه‌وتوو به‌ئاستی داعش بگه‌ن، ئه‌و رێكخراوه زۆر جه‌خت له‌سه‌ر بوونی جیهانێكی گریمانی ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نامه و كاسیه‌ت و وێنه‌ی چه‌كدار و چالاكییه‌كانی خۆی تێدا بڵاوبكاته‌وه.
به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی بۆ توێژینه‌وه‌ی توندڕه‌وی پیته‌ر نیومان ده‌ڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی كرداره تیرۆرییه‌كان كه داعش له‌سوریا و عێراق ئه‌نجامی ده‌دات كاریگه‌رییه‌كی دیاری هه‌یه چونكه ترس له‌ناو خه‌ڵك بڵاوده‌كاته‌وه، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه‌پرۆسه‌ی په‌یوه‌ندیكردن كه له‌دوای كرداری ته‌قاندنه‌وه و سه‌ربرین دێت (كه داعش ئه‌نجامی ده‌دات) هه‌مان گرنگی هه‌یه. سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش نیومان ده‌ڵێ” داعش له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی نامه‌كانی به‌زمانی ئینگلیزی به‌هۆی لایه‌نگره‌كانی له‌رۆژئاواوه سه‌ركه‌وتوو بووه، هه‌ر ئه‌وانه شاره‌زاییان له‌ئه‌نته‌رنێت و گه‌ڕانه‌كانی ئینته‌رنێت هه‌یه” له‌كۆتاییشدا ده‌ڵێ” ئه‌وكه‌سانه هێزێكی راگه‌یاندن دروست ده‌كه‌ن، كه هاوشانی هێزه سه‌ربازییه‌كانی داعشه”.
هبه زیباوی رۆژنامه‌ی (الحیاه)