میر تەحسین بەگ: سێ هەزار ئێزدی لای داعش بارمتەن
نوچەنێت-عەرەبییە
مێری ئێزدییان لە عێراق و جیهان داوا لە كۆمەڵی نێودەوڵەتی دەكات بكەونە خۆ بۆ رزگاركردنی ئەو 3000 ئێزدییەی لەلایەن داعشەوە رفێنراوان و كڕین و فرۆشتنیان پێوە دەكرێت.
لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی ئەلعەرەبیە میرتەحسین گوتیشی ئێستا 6000 پیاوی ئێزدی دەستیان داوەتە چەك لە دژی داعش، بەڵام وەك پێویست پڕچەك نین و پێویستیان بە پڕچەككردنە.
میرتەحسین سەبارەت بە ئاوارەكانیش وتوویەتی یان شنگال و ناوچەكانی دیكەیان بۆ رزگار بكەن تا بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، یان هاوڕێ لەگەڵ مەسیحی و شەبەكەكاندا پەناگەیەكی ئارامیان لە هەر ناوچەیەكی پارێزگای نەینەوا بۆ دابین بكەن تا ئیدی لەوێ و لە ئارامیدا بژین.
میری ئێزدییان لە عێراق و جیهان كە ئێستا بۆ چارەسەری نەخۆشی لە ئەڵمانیایە رەخنەی لە هەندێك لە هۆزە عەرەبەكان گرتووە كە بوونەتە هاوپەیمانی داعش و كەوتوونەتە وێزەی ئێزدییەكان.
ئەو هەروەها رەخنەشی لە پێشمەرگە گرتووە كە بێ بەرگرییەكی ئەوتۆ شنگالیان چۆڵ كرد و بەو هۆیەشەوە داعش بە ئاسانی داگیری كرد و كارەساتێكی بێوێنەی مرۆیی بەسەر ئێزدییەكان هێنا.