پارتی: داوای پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە دەكەین و دخوازین ئەو پرسە تێكەڵ بە كەیسی پارێزگای سلێمانی نەكرێت.

0

پارتی: داوای پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە دەكەین و دخوازین ئەو پرسە تێكەڵ بە كەیسی پارێزگای سلێمانی نەكرێت.

نوچەنێت:Thumb

بەرپرسی لقی 12ـی پارتی ڕایگەیاند، هەموومان كۆكین لەسەر ئەوەی كە پەلە لە یەكلاكردنەوەكەی دانانی ئەنجوومەن و پارێزگارەكەی هەڵەبجە بكرێت و ئێمەیش بۆ خزمەتی زیاتری شارەكە داوای پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە دەكەین.

سەعید پشدەری،بەرپرسی لقی 12ـی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵەبجە بەسایەتی فەرمی حیزبەكەی راگەیاندوە، لە ماوەی رابردوودا ئەنجوومەنی وەزیران لیژنەیەكی راسپارد بۆ چۆنیەتیی پڕاكتیزەكردنی بڕیاری بەپارێزگابوونی هەڵەبجە و لیژنەیەكی یاساییی تەكنیكی كە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە راسپێردراون، لە هەڵەبجە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، كەمپینی لیژنەكانی بەدواداچوونی پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، هەروەها مامۆستایانی ئایینی و كۆمەڵێك لە خەڵكانی دیكەیش كۆبونەتەوە.

پشدەری زیاتر وتی: هەموو لایەنە سیاسییەكان لە كۆبوونەوەكاندا بڕیارمان داوە كە بەرژەوەندیی شارەكە لە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەكانی دیكەوە بێت، ئەوەیش گەشبینی بە خۆمان و خەڵكی هەڵەبجەیش دەبەخشێت، پێشبینیی ئەوەیش دەكەین ئەو كەیسە دوا نەخرێت و تێكەڵ بە كەیسی پارێزگاكانی دیكە نەكرێت، بە تایبەت پارێزگای سلێمانی و بە جیا رەفتاری لەگەڵدا بكرێت.

ناوبراو دەشڵێت: هەموومان كۆكین لەسەر ئەوەی كە دەبێت پەلە لەو بابەتەدا بكرێت و دانانی ئەنجوومەن و پارێزگارەكەی یەكلا بكرێنەوە، كە هەموو ئەوانە نەگەنە 16/3 یادی كیمیاباران و كارەساتی هەڵەبجە، بۆیە بەر لەو ماوەیە دەبێت یەكلا بكرێنەوە.

لەبارەی داواكاری و بەركەوتنی پۆستەكانی پارێزگای هەڵەبجە، بەرپرسی لقی 12 وتی: بۆ بەرژەوەندی و خزمەت و زیاتر قەرەبووكردنەوەی ئەو زیانانەی بە هەڵەبجە كەوتوون، جا قەرەبووەكان لە ڕووی ماڵی بێت یان سایكۆلۆژی، بۆ هەموو ئەوانە دەمانەوێت پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە كە پۆستی یەكەمە، بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان بێت، ئێمە دەمانەوێت ئەو پۆستە بۆ خزمەتی زیاتری هەڵەبجە و دەڤەرەكە بە شێوەیەكی گشتی بەگەڕ بخەین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com