یه‌كگرتووی ئیسلامی كاندیده‌كه‌ی خۆی بۆ وه‌زیری‌ كاروباری‌ ژنان دیاری كرد

0

یه‌كگرتووی ئیسلامی كاندیده‌كه‌ی خۆی بۆ وه‌زیری‌ كاروباری‌ ژنان دیاری كردbayan440664136

نوچەنێت:

دوای ئەوەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە كابینەی حكومەتەكەی عەبادیدا وەزارەتی كاروباری ژنانی بەركەوت، لە ئێستادا كاندیدەكەی خۆی بۆ ئەو پۆستە یەكلایی كردۆتەوە.

 

سەمیر سەلیم، یاریدەدەری ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە لێدوانێكدا بەسایتی فەرمی حیزبەكەی راگەیاندوە : یەكگرتوو لەنێو ئەو پاڵێوراوانەی كە دیاریكرابوون بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری كاروباری ژنان لە عێراق، كاندیدێكی یەكلاكردەوە .

 

یاریدەدەری ئەمینداری یەكگرتووی وتیشی: لە كۆبونەوەیەكدا یەكگرتوو بەیان نوری وەك كاندید بۆ وەزیری كاروباری ژنانی عێراق دیاری كردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com