دوا ئاماری بێلایەنی شەڕەكانی كۆبانێ
نوچەنێت-ئاژانسی دەنگوباسی ئەڵمانی
هەریەكە لە یەكینەكانی پاراستنی گەل و تیرۆریستانی داعش ئاماری دژبەیەك بڵاودەكەنەوە سەبارەت بە شەڕەكانی شاری كۆبانێی كوردنشین. بەڵام روانگەی سووری مافەكانی مرۆڤ كە بارەگاكەی لە شاری لەندەنە و لە رێگەی تۆڕێكی چالاكی ئەندامانییەوە ژمارەی قوربانییانی جەنگی سوریا لە سەرجەم ناوچەكانی ئەو وڵاتە تۆمار دەكات، ئامارێكی بێلایەنی ئەو شەڕەی راگەیاند.
بەگوێرەی دوائاماری ئەو روانگەیە كە دوێنێ پێنجشەممە بڵاوی كردۆتەوە، سەرجەمی ژمارەی ئەوانەی لە كۆبانێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە 662 كەس.
لەو ژمارەیە 374 یان لەڕیزەكانی تیرۆریستانی داعش كوژراوون و 258 كەسیشیان لە ریزەكانی یەپەگە شەهیدبون.
هەروەها 9 جەنگاوەری دیكەی كورد و خۆبەخشێكی شارەكەش شەهید بون.