كەناڵی ئاسمانی جەماوەری سەر بەحیزبەكەی كاكە حەمە دادەخرێت.

0

jamawarنوچەنێت:

كەناڵی ئاسمانی جەماوەر زمانحاڵی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان،لەروونكردنەوەیەكیاندا رایگەیاندووە: دوای ئەو گرفتە داراییەی كە ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردوو بودجەی حزبەكانیش نەدراوە بۆیە بەهۆی گرفتی داراییەوە كەناڵەكەمان دادەخەین.

 

كەناڵی ئاسمانی جەماوەر، لەروونكردنەوەكەدا كە لەبەشێكی هاتووە: تا ئێستا زیاتر لە حەفتا ڕۆژنامەنووسی كەناڵەكە نێردراونەتەوە ماڵەوە و تەواوی بەرنامەكانی ڕاگیراون و حزبی سۆشیالیست گرێبەستی كەناڵەكەی نوێنەكردووەتە و لە بەرواری 29/10/2014 كەناڵەكە پەخشی دەوەستێت و بەردەوام نابێت لە كاركردن و دادەخرێت

ئەمەی خوارەوەش دەقی روونكردنەوەكە:

دەمانەوێت بە فەرمی بە ئێوەی خۆشەویستی ڕابگەێنین كە سەتەلایتی جەماوەری كوردستان كە بۆ ماوەی 4 ساڵە پەخشی خۆی لەسەر مانگی دەستكردی نایلسات پەخشكردووە و خاوەنی ئیمازی ئەم كەناڵە حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستانە.

دوای ئەو گرفتە داراییەی كە ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردوو بودجەی حزبەكانیش نەدراوە لەو كاتەوە موچە و نەسرییەی كەناڵەكە نەدراوە بەو هۆیەشەوە تا ئێستا زیاتر لە حەفتا ڕۆژنامەنووسی كەناڵەكە نێردراونەتەوە ماڵەوە و تەواوی بەرنامەكانی ڕاگیراون.

لە ئێستاشدا حزبی سۆشیالیست گرێبەستی كەناڵەكەی نوێنەكردووەتە و لە بەرواری 29/10/2014 كەناڵەكە پەخشی دەوەستێت و بەردەوام نابێت لە كاركردن و دادەخرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com