نێچیرڤان بارزانی : پێداچونەوە بەرێککەوتنی سراتیژی پارتی و یەکێتی دا دەکەین

0

kobunawaaa

نێچیرڤان بارزانی : پێداچونەوە بەرێککەوتنی سراتیژی پارتی و یەکێتی دا دەکەین

نوچەنێت

پارتی و یەکێتی لەسەر پێداچونەوە بەرێککەوتنی ستراتیژی نێوانیان رێککەوتن، بریاری دامەزراندنی لیژنەیەکی هاوبەشیاندا بۆ بەڕێوەبردنی راگەیاندن، هەردولا هاودەنگ دەبن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێرو بەغدا.

ئه‌مڕۆ 16/10/2014 بۆ دووەم جار كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردیستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، لە شاری هەولێر و بەسەرپەرشتی هەریەك لە كۆسرەت رەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی و نێچیرڤان بارزانی جێگری‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ سازكرا.

لەدوای کۆبونەوەکە لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە بۆ هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی و مەلا بەختیار سازکرابوو، نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ خستنەڕووی ئەوەی بەهۆی رێککەوتنی ستراتیژی پارتی و یەکێتی ەوە”کۆمەڵێک دەستکەوتی گرنگ هاتوونەتە دی”. رایگەیاند “پێکهاتووین لەسەر پێداچوونەوە بە رێککەوتنی ستراتیژیدا”.

لەدوای کۆبونەوەی پێشتری پارتی و یەکێتی سەرچاوەیەک لەیەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەنوچەنێتی راگەیاند، پارتی و یەکێتی پێکەوە سنورێک بۆ راگەیاندنەکان دادەنێن، ئەمرۆش لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، جێگری سەرۆکی پارتی ئەو زانیارییانەی پشتڕاستکردەوە، رایەگەیاند هەردوولا بڕیاریان داوە “لیژنەیەکی هاوبەش بۆ بەڕێوەبردنی راگەیاندنەکان پێکبهێنن”.

لەبارەی هەڵوێستی پارتی و یەکێتی لەبەرانبەر بەغدا بارزانی وتی”هاودەنگن لەسەر هەوڵدانی جددی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا”.

لای خۆشییەوە مەلا بەختیار لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا ئەوەی ئاشکراکرد، کە هەر سێ لایەنی پارتی، یەکێتی و گۆڕان کۆبوونەوەیەکی هاوبەش ئەنجامدەدەن و لەکۆبونەوەیە کێشەکان دەخرێنەڕوو بۆ چارەسەرکردن.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com