هەشت ئەڵمانی لە ریزەكانی داعشدا خۆیان تەقاندۆتەوە
نوچەنێت-دێرتاگسشپیگڵ
رۆژنامەیەكی ئەڵمانی دەڵێت یەكشەممەی رابردوو هەشتەمین ئەڵمانی لە ریزەكانی داعشدا خۆی بە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانی عێراقدا.
رۆژنامەی دێرتاگسشپیگڵی ئەڵمانی لە ژمارەی چوارشەممە 15 ی ئۆكتۆبەردا جەڵێت بەپێی زانیاریی سەرچاوە ئەمنییەكان رۆژی یەكشەممە بە خۆ تەقاندنەوەی داعشێكی ئەڵمانی بەناوی ئەبو سارەی ئەڵمانی ، ژمارەی ئەو توندڕۆ ئەڵمانییانەی لە ریزەكانی داعشدا خۆیان تەقاندۆتەوە بووەتە هەشت كەس.
وەك رۆژنامەكە دەڵێت ئەبو سارە خۆی بە جەنگاوەرانی كوردستانی عێراقدا تەقاندۆتەوە.