داودئۆغڵۆ: تەنیا رێگە بە سوورییەكان دەدەین بپەڕنەوە كۆبانێ
نوچەنێت-ئاژانسەكان
لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئەحمەد داودئۆغڵۆ سەرۆك وەزیرانی توركیا گوتی تەنها ئەوانەی رەگەزنامەی سوورییان هەیە بۆیان هەیە لە خاكی توركیاوە بپەڕنەوە بۆ ناو كۆبانێ بۆ شەڕ لەدژی داعش.
ئەو لێدوانێكی داودئۆغڵۆ وەڵام بۆ سەرۆكی فەرەنسا كە داوای كردبوو سنووری كۆبانێ بۆ سەرجەم جەنگاوەرانی كورد ئاوەڵا بكرێ تا پەیوەندی بە شەڕی دژی داعشەوە بكەن.
لە راگەیەنراوەكەدا بە دەق هاتووە “ئەوانەی لە سوریاوە هاتوونەتە ناو توركیا، دەتوانن بگەڕێنەوە و پەیوەندی بە شەڕەكەوە بكەنەوە”.
داودئۆغَڵۆ وتویەتی هەڵگری رەگەزنامەی غەیری سوری ،بە تایبەت هەڵگرانی رەگەزنامەی توركی، بۆیان نییە لە خاكی توركیاوە روو لە كۆبانێ بكەن.
هەروەها پارتی دیموكراتی گەلان-هادەپ داوای كردبوو توركیا رێگە بە هەموو ئەوانە بدات كە دەیانەوێ شانبەشانی خەڵكی كۆبانێ بجەنگن، لە وەڵامدا داودئۆغڵو ووتی قسەی حەماسی هەموو شت نییە، ئێمە بەرپرسیارێتی پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیانمان لەسەرشانە.
هەر لەو لێدوانەدا كە دوای كۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری ناوخۆ بۆ رۆژنامەنووسان قسەی كرد، داودئۆغلو ئاشكرای كرد كە تا ئێستا 300 شەڕڤانی پەیەد دوای رادەستكردنی چەكەكانیان لە كۆبانێوە پەڕیونەتەوە ناو توركیا