لایەنە کوردییەکان لەپەڕلەمانی عێراق هاوپەیمانێتییەک رادەگەیەنن

0

لایەنلایەنە کوردییەکان لەپەڕلەمانی عێراق هاوپەیمانێتییەک رادەگەیەنن

نوچەنێت . تایبەت

فراکسیۆنە کوردییەکان لەپەڕلەمانی عێراق، بۆ دروستکردنی هاوپەیمانێتییەکی کوردی لەپەڕلەمانی عێراق، ئەمرۆ کۆ دەبنەوەو پەیڕەوێک بۆ کاری هاوبەشی داهاتوویان دیاری دەکەن.

کۆبونەوەی پێنج لایەنە سیاسییەکانی کوردستان تەنها رێککەوتنی ئەو لایەنانەی لەسەر دابەشکردنی پۆستەکانی کورد لەحکومەت عێراقی بەدوای خویدا نەهێنا، بەڵکو بووە هۆکاری پەلەکردن لەدروستکردنی بەرەیەکی کوردیش لەپەڕلەمانی عێراق، تا لەسەر هەموو پرسەکان کورد لەعێراقدا یەک دەنگ بێ. بەپێی زانیارییەکانی نوچەنێت، بڕیارە ئەمڕۆ فراکسیۆنە کوردییەکانی پەڕلەمانی عێراق، پێکەوە کۆ ببنەوەو کار بکەن بۆ دروستکردنی ئەو بەرەیە.

هەر لەوبارەوە زانا رۆستایی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر لیستی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان، بەنوچەنێتی راگەیاند”هەريەكە لە فراكسیۆنەكان بەجيا دەمێننەوە، بەڵام لە هاوپەیمانییەك كۆدەبنەوە”.

رۆستایی بۆ نوچەنێت ئەوەی پشتراستکردەوە کە”بريار وايە ئەمرۆ سەرۆكى فراكسیۆنە كورديیەكان كۆببنەوە” و “پەیڕەوێك بۆ هاوپەیمانێتییەکە دەنوسن بەمەبەستى دروستكردنى چوارچێوەیەك بۆ كاری كوتلەكان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com