خەڵكی كۆبانێ باسی كردە وەحشیگەرییەكانی داعش دەكەن
نوچەنێت-دەیلی مەیل
ئەوانەی لە قەسابخانەكانی داعش رزگاریان بووە باسی كردە وەحشیگەرییەكانی داعش دەكەن، هەر لە سەربڕینی خەڵكییەوە تا دەرهێنانی چاویان و راكێشانیان بەدوای ئوتومبیلدا.
یەكێك لە رزگاربووەكان دیلیاری تەمەن 13 ساڵانە ، كە بە بەرچاویەوە ئامۆزا تەمەن 15 ساڵەكەیان سەربڕیوە كە ناوی محەممەد بووە.
دیلیار لەگەڵ كوڕە مامەكەی لە ترسان بە شەقامەكەدا هەهەڵاتوون، بەڵام چەكدارەكانی داعش محەممەد جەستگیر دەكەن. “لەسەر زەوییەكە خستیان و بە چەقۆ سەریان بڕی، هەموو شەوێك خەون بەو دیمەنە ترسناكەوە دەبینم” دیلیار وا دەڵێت.
ئەوانەی لە وەحشیگەرییەكەی داعش رزگاریان بووە و ئاوارە بوون بە دەیلی مەیلیان وتووە داعش زۆر لەوە دڕندەترن كە باس دەكرێت.
ئەوان وتویانە شەقامەكانی كوبانی پڕن لە سەری بڕاوی هاوڵاتیانی كوردزمان، تەنانەت هەندێكیان بەرلەوەی سەربڕدرێن، چاویان بە زیندوویی دەرهێنراوە.
چاودێران دەڵێن مەبەستی داعش ئەوەبووە خەڵكی كۆبانێ بترسێنێت و ناچار بە خۆرادەستكردنیان بكات.
ئەمین فەرەجی تەمەن 38 ساڵان ك باوكی 4 منداڵە (بچووكەكەیان 3 ساڵ و گەورەكەیان 12 ساڵە) دەڵێت “دەیان و بگرە سەدان لاشەی سەربڕاوم لە شەقامەكانی كۆانی دی، هەندێكی تریان دەست و قاچیان بڕابوونەوە”.
ئەمین دەڵێت “هەندێك لە كەللەسەرەكان چاوان هەڵكۆڵرابوو، هەندێكی دیكەشیان چاویان پێوە مابوو، هەرگیز ئەو دیمەنانەم بیر ناچنەوە. ئەوان دەیانویست بەو كردەوانە بمان تۆقێنن”.
ئەمین تەئكیدی كردۆتەوە كە منداڵانیش وەك گەورەكان ئەو دیمەنە وەحشییانانەیان بینیوە.
ئەحمەد باكی هاوڵاتییەكی كوردە و لە گوندێكی دەوروبەری كۆبانییەوە هەڵاتووە. ئەو دەڵێت ئامۆزا تەمەن 48 ساڵانەكەم سوربوو لەسەر ئەوەی لە ماڵەوە بمێنێتەوە سەرەڕای ئەوەی هەموو خانەوادەكەی ،هەر حەوت كوڕەكەشی، لە گوند هەڵاتوون. وەك ئەحمەد باسی دەكات دواتر تەلەفۆنیان بۆ مۆبایلەكەی ئامۆزاكەی كردووە. “لەبری ئامۆزاكەم چەكدارێكی داعش هەڵی گرت، وتی سەرمان بڕیوە”.
وەك باكی باسی دەكات مامۆستایەكی ئینگلیزیش لە ماڵ ماوەتەوە و كاتێك چەكدارەكانی بینیوە ویستوویەتی قسەیان لەگەڵ بكات، بەڵام ئەوان وتویانە تۆ كافریت. دواتر ەبدوای ئوتومبیلەكەیدا رایان كێشاوە و دوای كەمێك سەریان بڕیوە.
