پۆڵ بریمەر: مالیكی هۆكاری شكستی سوپای عێراقە

0

paulپۆڵ بریمەر: مالیكی هۆكاری شكستی سوپای عێراقە

نوچەنێت-سكای نیوز

حاكمی مەدەنی پێشووی ئەمریكییەكان لە عێراق دەڵێت كشانەوەی ئەمریكا لە عێراق هەڵەبوو، مالیكیش هۆكاری شكستی سوپای عێراقە.
پۆڵ بریمەر حاكمی مەدەنی پێشوی ئەمریكا لە عێراق، لە چاوەپێكەوتنێكی كەناڵی هەواڵی سكای نیوزدا دەڵیت، بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق هەڵەبوو، جەختیش دەكاتەوە کەدەبێت هێزی زیاتری ئەمریكایی رەوانەی عێراق بكرێت، چونكە شەڕی دژی داعش لە ناوچەكە درێژە دەكێشێت.
لە بەشێكی تر چاوپێكەوتنەكەیدا بریمەر نوری مالیكی سەرۆک وەزیرانی پێشوو عێراق، تاوانبار دەكات بەوەی هۆكاری شكستی سوپای عێراقە لە بەرامبەر داعشدا. بریمەر دەشڵێت میلیشیاكان لەناو عێراقدا گەلێ‌ بێسەروبەرییان ناوەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com