بەرپرسێكی ئێرانی: هەندێك ناوچەی هەرێم بۆ ئێران هێڵی سورە

0

یەدوڵڵا جەوانی

بەرپرسێكی ئێرانی: هەندێك ناوچەی هەرێم بۆ ئێران هێڵی سورە

نوچەنێت-ئەلعالەم

یەدوڵڵا جەوانی راوێژكاری نوێنەری ویلایەتی فەقیه لە سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت فەیلەقی قودسی سەر بە پاسداران بە سەرۆكایەتی قاسم سولەیمانی لە ریزی پێشەوەی شەڕی دژە داعشە لە هەریەك لە عێراق و سوریادا.
جەوانی جەختی كردۆتەوە كە بەڵگەی زۆر هەن دەیسەلمێنن ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا و ئیسرائیل و چەند وڵاتێكی ئەوروپی و هەندێك دراوسێی عێراق و سوریا لەپشت سەرهەڵدانی ئەو گروپە تەكفیرییانەوەن.
دەربارەی بڵاوبوونەوەی وێنەیەكی قاسم سولەیمانی لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەكدا، جەوانی وتویەتی: قاسم سولەیمانی كەسێكی ناسراوە لەسەر ئاستی جیهان و لەوانەیە كە پێشوتر بەشداری جەنگەكانی بەرگری پیرۆز (جەنگی عێراق-ئێران)ی كردووە و شێوازی فەرمانڕەوایی كردنیشی هەروەك ئەوكاتانەیە.
جەوانی ئاماژەی كردووە بە هەوڵی داعش بۆ دەستبەسەراگرتنی شاری خانەقینی هاوسنووری ئێران و بەرەنگاربوونەوەی ئێرانیش بۆ ئەو هەوڵە.
وتوشیەتی فەرماندە باڵاكانی داعش باش دەزانن هەر هەنگاوێك دژی ئێران یان هەوڵی نزیكبوونەوە لە سنوورەكانی و هەستان بە هەر كارێك لەناو سنوورەكانی ئێران، خۆكوژییە.
لە درێژەی قسەكانیدا جەوانی ووتوویەتی ئێران هۆشداری داوە كە سنوورەكانی وڵاتەكەی و تەنانە هەندێك شاری سنووری لەناو عێراق و ناوچە كوردییەكانیش هێڵی سوورن و هەرگیز رێگانادەین نائارامی بەرەو سنوورەكانمان بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com