حەڤدە رێکخراوی کۆمهڵی مهدهنی سهبارهت به کۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردن و راپرسی بەیاننامەیەك بڵاودەكەنەوە.
نوچەنێت – هەولێر:
حەڤدە رێکخراوی کۆمهڵی مهدهنی سهبارهت به کۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردن و راپرسی، بەیاننامەیەك بڵاودەكەنەوەو رەخنە ئەوە دەگرن كە بەشداریان پێ نەكراوە.
لەبەشێكی ئەو بەیاننامەیە كەوێنەیەكی بۆ
(نوچەنێت) نێراوە، هاتووە: لە چوارچێوەى بەرەو جێبەجێكردنى یاساكەش لیژنەیەكی پەرلەمانی داندرا، بەلاَم لیژنەیەكى یەك لایەنەى پێكهاتوو لە نێوان پێنج حزبى حوكمڕان و بەبێ بەشداری رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و، رەچاونەكردنى بەشێكی گەورەی داواكارییەكانى رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی كە پێشتر پێشكەش بە پەرلەمانى كوردستانیان كردبوو.
ئەوەش روونكراوەتەوە: ئەوەى مایەى نیگەرانى و مەترسییە دووبارەكردنەوەى هەمان مۆدیلى رابردووە لە كاركردن لە نێو ژوورە تاریكەكاندا، لە رێککهوتنی پێشینەى حزبى و دوور لە رەچاوكردنى بنەماكانی پسپۆڕی و توانا و شارەزایى، بەڵكو حزبی بوون بۆتەوە پێوەر كە ئەمەش گرفتێكی گەورەی بەردەم دیموكراسیەت و بەدامەزراوەیی بوونە.
دەقی بەیاننامەكە:
بهیاننامهی رێکخراوهکانی کۆمهڵی مهدهنی سهبارهت به کۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردن و راپرسی
بەڕێزان:
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان
رای گشتی
دەزگاکانی راگەیاندن
یاساى ژمارە 4ى ساڵى 2014ى كۆمسیۆنی بالاَى سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمى كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان دەرچوو، لە چوارچێوەى بەرەو جێبەجێكردنى یاساكەش لیژنەیەكی پەرلەمانی داندرا، بەلاَم لیژنەیەكى یەك لایەنەى پێكهاتوو لە نێوان پێنج حزبى حوكمڕان و بەبێ بەشداری رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و، رەچاونەكردنى بەشێكی گەورەی داواكارییەكانى رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی كە پێشتر پێشكەش بە پەرلەمانى كوردستانیان كردبوو، ئێستاش زیاتر لە مانگێك لە وادەی دیاری كراو تێپەڕیوە كە پێویستە بە پێى ماددەى 19ى یاساكە “لە ماوەیەك كە زیاتر نەبێت لە 90 رۆژ لە دواى بلاَوكردنەوەى یاساكە پێكبهێندرێت”.
ئەوەى مایەى نیگەرانى و مەترسییە سەبارەت بە بابەتێكى گرنگ و هەستیارى وەك كۆمسیۆنى بالاَى سەربەخۆى هەڵبژاردن و راپرسى هەرێمى كوردستان، دووبارەكردنەوەى هەمان مۆدیلى رابردووە لە كاركردن لە نێو ژوورە تاریكەكاندا، لە رێککهوتنی پێشینەى حزبى و دوور لە رەچاوكردنى بنەماكانی پسپۆڕی و توانا و شارەزایى، بەڵكو حزبی بوون بۆتەوە پێوەر كە ئەمەش گرفتێكی گەورەی بەردەم دیموكراسیەت و بەدامەزراوەیی بوونە لە هەرێمی كوردستان و حوكمڕانى 23 ساڵی هەرێمی لەكەدار كردووە لەئاستى ناوخۆ و جیهاندا.
بۆیە جارێكی تر ئێمە داواكارییەكان دەخەینەوە روو، كە بریتین لە :
1-لە لیژنەكەى پەرلەماندا بەشداری بە رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی بكرێت بە مەبەستی شفافیەت، بەمەش بڕگەیەكی بڕیاری ژمارە (5)ی ساڵی 2013ی پەرلەمانی كوردستان و پەیمانی هاوبەشی و گەشەپێدان لەنێوان دەسەڵاتە گشتییەكان و رێكخراوە ناحكومیەكان لە هەرێمی كوردستان جێبەجێدەكەن.
2-دەرگای خۆ پالاَوتن بە یەكسانی لە بەردەم هەمووان كراوە بێت و، بنەمای توانا و بەهرەی ئەكادیمی و زانستی و ئەزموون تەنها پێوەری بنەڕەتیبن بۆ وەرگرتنی كۆمسیاران و پلە باڵاكان.
3-بۆ زەمانەتی سەربەخۆیی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان و راپرسى دەبێت بەتەواوی لە دەست تێوەردانی حزبی بپارێزرێن و یاساكەشی وەكو خۆی جێبەجێ بكرێت.
4-توانای ئەنجومەنی كۆمسیاران و پلە باڵاكان و پیشەگەرییان چارەسەری كۆمەڵێك گرفت دەكات، كە لە ئەزموونەكانی رابردوو گرفتی گەورەبوون، لەوانە: دواكەوتنی راگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، بەحزبیكردنی كارمەندان، پشتبەستن بە تۆمارێكی پڕ لە كەموكوڕی كە جێگای متمانە نییە.
لێرەدا جەخت لەسەر ئەوە دەكەینەوە سەرۆكایەتی پەرلەمان بەرپرسیارێتی لەئەستۆدایە و پێویستە ئەم پرۆسەیە بەدوور بگرێت لە بەرژەوەندى تەسكى حزبایەتى، چونكە دەستەیەك لەسەربنەماى حزبایەتى و قۆرخكارى دابمەزرێت، هەرزوو دەكەوێتە بەر رەخنەی لایەنە جیاوازەكان و متمانەى خەڵك لەدەستدەدات.
داواكان لە رێكخراوەكانى كۆمەڵى مەدەنى:
1-رەوتى ناڕەزایەتییەكانى خەڵك، كە لە 150 رێكخرا و كەسایەتى پێكهاتووە.
2- تۆڕی هاوپەیمانییەتی، كە لە 8 رێكخراو پێكدێت
3- عەلی كەریم – ئەنستیوتى كوردستان بۆ مافەكانى مرۆڤ
4-ئەحمەد عەبدولڕحمان – رێكخراوى ئابووریناسان
5-چالاك عومەر – چالاكوانى مەدەنى
6-زەردەشت مەلا حەسەن – چلاكوانى مەدەنی
7-رەهبەر مەسعود –رێكخراوی دڵسۆزی
8-حەسەن مینەنەبى -رێكخراوی لێزان
9-ئدریس كەریم – رێكخراوى چاودێر
10-مەسعود عەبدولخالق – چالاكوانى مەدەنى
11-ئیسماعیل تەها- سەنتەرى ئایندە
12- خۆشەوی محەمەد مەحمود – دەزگای بەیان
13-سەروین خەلیل –رێكخراوی هەژین
14-نەریمان خالد –ریكخراوی حوكمڕانی باش
15-د.رەعد رفعەت-تۆڕی هاوپەیمانییەتی
16-فەرمان رەشاد –رێكخراوی ستاندار
17- یاسا ئیبراهیم شێخە – رێكخراوى چاوی زانكۆ
هەولێر
14تشرینی یەكەمی 2014