هونەرمەند نەرمین قادر خەڵات کرا

0

55261513102014_١_3هونەرمەند نەرمین قادر خەڵات کرا

نوچە.نیت

 

رێکخراوی هەناسەکانی نیشتیمان سەردانی هونەرمەند نەرمین قادر دەکات و خەڵاتی وەفای پێ دەبەخشن، سکرتێری رێکخراوەکەش رایدەگەیەنێت، نەرمین قادر پێویستی بەچارەسەر هەیە.

هونەرمەند نەرمین قادر، یەکێکە لەوهونەرمەندانەی کە رۆلێکی بەرچاوی هەبوە لە خزمەتکردنی هونەری کوردیداو یەکێک لەئەستێرەکانی شاشەی تیڤییەکان بووە، بە تایبەتی لەبواری هونەری تەنزدا، بەڵام ماوەیەکە ئەو هونەرمەندە پشتگوێ خراوە و باری تەندروستی ناجێگیرە، رێکخراوی هەناسەکانی نیشتیمان، لەناو بێهواییەکانی ئەو هونەرمەندەدا، وەک وەفایەک سەردانی دەکات و بەخەڵاتێک پێی رادەگەیەنێت، کە هێشتاش خەڵکانێک هەن وەفایان بۆ خزمەت و ماندووبونەکانی ئەو هونەرمەندە هەیە.

گۆڤەند ئەحمەد سکرتێری گشتی رێکخراوەکە رایگەیاند”وەک رێکخراوی هەناسەکانی نیشتمان لەگەڵ شاندی یاوەری مانگرتوانی سلێمانی، سەردانی هونەرمەند نەرمین قادرمان کردو خەلاتی تاجی رێزو وەفای رێکخراوەکەمان پێ بەخشی” .

ئەوەشی خستەڕوو کە” لە ئێستادا هونەرمەند نەرمین قادر نەخۆشەو پێویستی بە چارەسەرو چاودێرییە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com