وهزیری دهروهی بهریتانیا:كورد لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا بەتەنها نییە… رۆژانە ئاگاداری رەوشی “كۆبانێ”ین.
نوچەنێت
وهزیری دهروهی بهریتانیا، لەكوردستان رایگەیاند، كورد لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا بەتەنها نییە، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هاوكارییە سەربازیی و مرۆییەكانی بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.
ئەمرۆ فلیپ هامۆند،وهزیری دهرەوهی بهریتانیا سهردانی بهغدای کرد لەگەڵ ئیبراهیم جهعفهری وهزیری دهرهوهی عیراق کۆبوەوە، دواتریش بەسەردانێک گەیشتە شاری هەولێر و لهگهڵ هەریەكە لە مسعود بارزانی سهرۆكی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی كوردستان، سهبارهت به رهوشی كوردستان و بارودۆخی هێزی پێسشمهرگه رەوشی كۆبانێ كۆبونەوە.
دواتریش هەریەكە لە فلیپ هامۆند و نێچیرڤان بارزانی، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەیان بۆ دەزگاكانی راگەیاندن ئاشكراكرد.
لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی، وتی: وەفدێكی هەرێم دەچێتە بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان وداوای هاوكاری زیاتریشمان لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردوە بۆ ئاوارەكان.
بارزانی وتیشی: پێویستمان بەچەكی قورسترە وەكو دژە تانك و هەلیكۆپتەر، چونكە داعش چەكی زۆر قورسیان لەبەردەستە.
لای خۆشیەوە فلیپ هامۆند وهزیری دهروهی بهریتانیا وتی: لەكۆبونەوەكەم لەگەڵ سەرۆكی هەرێم و حكومەت باس لە هیرشەكانی داعش و هەوڵەكانی كۆمەڵگەی دەوڵەتی كرا.
ناوبراو سوپاسی هەرێمی كوردستانیشی كرد، بۆ لەخۆ گرتنی ئەو رێژە زۆرەی ئاوارە كە لەتوانای خۆی زۆر زیاترە.
وهزیری دهروهی بهریتانیا ، وتیشی:كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پلانی درێژخایەن دادەنێت بۆ رووبەرووبونەوەی داعش و هەوڵەكانیش چڕتر كردوەتەوە بۆ لێدانی داعش.
راشیگەیاند: كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هاوكارییە سەربازییەكان و مرۆییەكانی بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و وتیشی: مەترسی زۆر گەورەتان لەبەردەم دایە بەڵام كورد لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا بەتەنها نییە.