یەكێكیان قاسم عەتایە ، سەد و پەنجا ئەفسەری پلەبەرزی سەربازیی عێراق لە كار دوور دەخرێنەوە

0
فەریق قاسم عەتا، روخسارێكی ناسراوی سەردەمی مالیكی

فەریق قاسم عەتا، روخسارێكی ناسراوی سەردەمی مالیكی

یەكێكیان قاسم عەتایە ، سەد و پەنجا ئەفسەری پایەبەرزی عێراق لە كار دوور دەخرێنەوە

نوچەنێت-بەغدا

سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق گۆڕانكاری گەورە لە سیستمی سوپای عێراقدا دەكات و جگە لە دەستكاری گرێبەستە سەربازییەكان و كەمكردنەوەی خەرجییەكانی، بڕیاریداوە 150 ئەفسەری پلەبەرزی سوپاش لەكار دووربخاتەوە.
سەرچاوە ئەمنییەكانی عێراق دەڵێن لەناو ئەو 150 ئەفسەرە پلەبەرزەدا كە عەبادی بڕیاری دوورخستنەوەی داون فەریق قاسم عەتا وتەبێژی پێشووی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و بەڕێوەبەری ئێستای پرۆسەكانی دەزگای هەواڵگری عێراق هەیە، هەروەها راوێژكاری باڵای وەزارەتی بەرگری عێ{اقفەریق محەممەد عەسكەریش لەنێوان ئەوانەدایە كە لە كار دووردەخرێنەوە.
ئەم هەنگاوەی عەبادی دوای ئەوە دێت كە لە بڕیاری یەكەمیدا نوسینگەی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی داخست و فەرماندەی هێزە وشكانییەكانی عێراق عەلی غەیدان و فەریق عەبود قەنبەری لەكار دورخستەوە.
كەسانی نزیك لە مالیكی دەڵێن ئەو گەلێك لە هەنگاوەكانی عەبادی توڕەیە، چونكە ئەو كارانە بریتین لە پوچەڵكردنەوەی كارەكانی نوری مالیكی لە هەشت ساڵی حوكمڕانییەكەیدا

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com