داعش سەربازگەیەکی ستراتیژی كۆنترۆڵكرد

0

saqlawyaداعش سەربازگەی هیت-ی كۆنترۆڵكرد
سەرچاوەیەك لە فەرماندەیی پرۆسە سەربازییەكانی پارێزگای ئەنبار پشتڕاستی دەكاتەوە كەچەكدارانی تونڕەوی داعش توانیویانە سەربازگەی هیت لە رۆژئاوای قەزای هیت كۆنترۆَل بكەن.
سەرچاوەكە كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت بە سۆمەریە نیوزی گوتووە كە سوپای عێراق وەك تاكتیكی سەربازی كشاوەتەوە.”كشانەوەكە تەكتیكی بووە و هێزە نیشتەجێكانی ئەو سەربازگەیە سەرجەم چەك و تفاقە سەربازییەكانیان گواستۆتەوە بۆ ناحیەی بەغدادی و لەوێ‌ نیشتەجێبوون”.
یەكشەممە 12ی ئۆكتۆبەر فەرماندەیی پرۆسە سەربازییەكانی جەزیرە و بادیە لە راگەیەنراوێكدا رەتیكردەوە چەكدارانی داعش توانیبێتیان سەربازگەی هیت كۆنترۆڵ بكەن و گوتبوی سوپای عێراق توانیویەتی هێرشی داعش بۆسەر ئەو سەربازگەیە تێك بشكێنێ‌ و دوو ئوتومبیلی سەربازیشیان بسوتێنێ‌.
بەڵام ئەمڕۆ دووشەمە جەختكرایەوە لەوەی ئێستا سەربازگەی هیت بەدەست چەكدارانی داعشەوە و سوپای عێراقی لێ‌ نەماوە.

بە پێچەوانەی لێدوانی بەرپرسە عێراقییەوە، كەناڵی ئەلجەزیرە لە زاری سەرچاوەكانیەوە دەڵێت لە جەنگی كۆنترۆڵكردنی سەربازگەی هیت-دا دەیان كوژراو و بریندار و دیل لە ریزەكانی سوپای عێراقدا هەیە و داعشیش لە پێشڕەوی بەردەوامە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com