كۆبوونەوەی نێوان بارزانی و ساڵح موسلیم بۆ سبەی دوا خرا
نوچهنێت:
نوێنەری پەیەدە لە هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ (ساڵح موسلیم) بگاتە هەولێر و سبەینێیش لەگەڵ (مسعود بارزانی)كۆدهبێتەوە.
نوێنەری پەیەدە لە هەرێمی كوردستان (غەریب حەسۆ)، بهسایتی فهرمی پارتی راگهیاندووه: بڕیارە ئەمڕۆ سەعات سێی پاشنیوەڕۆ هاوسەرۆكی پەیەدە (ساڵح موسلیم) لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە دهگاتە هەرێمی كوردستان.
ناوبراو ڕوونیشی كردەوە كە، بڕیار بوو ئەمڕۆ (موسلیم) لەگەڵ (بارزانی)ـدا كۆ ببێتەوە، بەڵام كۆبوونەوەكە بۆ سبەی دوا خراوە.
پێشتر دیار قامشلۆ نوێنەری پەیەدە لەکوردستان، بەنوچەنێتی راگەیاند” بەدەستپێشخەری و بانگهێشتی، مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئهمڕۆ ساڵح موسلیم هاوسهرۆكی پارتى يهكێتى ديموكراتى (پهیهده) له رۆژئاوای كوردستان، بەسەردانێك دەگاتە هەرێمی كوردستان و لە گەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەبارەت بەرەوشی كۆبانێ كۆدەبنەوە.