پێنج لایه‌نه‌كه‌ی هه‌رێم پۆسته‌كانی به‌غدایان له‌نێوان خۆیاندا یه‌كلای كرده‌وه
نوچه‌نێت – هه‌ولێر:
سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی پێنج لایه‌نه سیاسییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له شاری هه‌ولێر و به‌به‌شداری نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌گه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌ستی پێكرد.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌كیشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم و یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كاندیدانی كورد بۆ پۆسته‌كانی حكومه‌تی عێراق و دۆخێ ناوخۆی هه‌رێم و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی پۆستی پارێزگاری سلێمانی كرا.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كاندیدانی كورد بۆ پۆسته‌كانی حكومه‌تی عێراق دیاری كران هه‌ریه‌كه له وەزارەتی دارایی و پۆستی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كلای بونه‌وه‌و وەزارەتی رۆشنبیریش به‌ر یەكێتی نیشتمانیی کوردستان كه‌وت و كۆمه‌ڵی ئیسلامیش وه‌زیری ده‌وڵه‌ت و سه‌فیرێكی به‌ركه‌وت.
ته‌نها بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتووی كێشه‌یان له‌سه‌ر پۆسته‌كانیان هه‌بوو یه‌كگرتوو داوای وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی ده‌كرد و گۆڕانیش به‌هه‌مان شێوه داوای ده‌كرد و یه‌كگرتوش رایگه‌یاندبو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازش له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته‌ناكات، به‌ڵام دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر هه‌ردولا رێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆران بێت و وەزارەتی كاروباری ژنانیش بۆ یەكگرتووی ئیسلامی بێت.
