دەیان چەكداری داعش كوژران

0

مقتل احد قادة "داعش" وعشرات المسلحين بريف اللاذقيةدەیان چەكداری داعش كوژران

نوچەنێت-بی بی سی

لەكاتێكدا چەكدار و هەوادارانی داعش لە دەربڕینی خۆشیدابوون لەناو زانكۆی ئەنبار فڕۆكە جەنگییەكان بۆردومانیان كردن و دەیانیان لێ‌ كوشتن.
ماڵپەڕی بی بی سی عەرەبی دەڵێت ئەو چەكدار و هەوادارانەی داعش بەبۆنەی كوژرانی فەماندەی گشتی پۆلیسی ئەنبار لیوا ئەحمەد سەدداك خەریكی خۆشی دەبڕین بوون كاتێك فڕۆكە جەنگییەكان بۆردومانیان كردن.
ماوەیەكە دۆخی ئەمنی پارێزگای ئەنباری هاوسێی بەغدا جێگیر نییە و چەكدارانی داعش زیاد لە 80%ی پارێزگاكەیان كۆنترۆڵ كردووە. ئەمریكییەكان دەڵێن سوپای عێراق لەو پارێزگایە لەوپەڕی لاوازیدایە، چەند رۆژێك لەمەوبەر ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار داوای هێزی زەمینیی ئەمریكییان كرد بۆ ناو پارێزگاكەیان تا چەكدارانی داعش وەدەربنێن، بەڵام لە پێشهاتێكی نوێدا ئەمڕۆ جۆن كیری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ووتی ئەوە ئەركی سوپای عێراق و خەڵكی ئەنبارە داعش وەدەربنێن، نەك ئەمریكا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com