كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی پێنج لایه‌نه سیاسییه‌كه‌یی هه‌رێم به‌به‌شداری نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستی پێكرد.
نوچه‌نێت:
كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی پێنج لایه‌نه سیاسییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له شاری هه‌ولێر و به‌به‌شداری نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستی پێكرد.
كۆبونه‌وه‌كه له‌باره‌گه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و وه‌فدی كۆمه‌ڵی ئیسلامی مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد و وه‌فدی پارتیش نێچیرڤان بارزانی و له‌لایه‌كی تریشه‌وه وه‌فدی یه‌كێتی نیشتیمانی پێكهاتبوون له هه‌ریه‌كه له مه‌لا به‌ختیارو عومه‌ر فه‌تاح و وه‌فدی گۆڕانیش پێكهاتبوون له عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و جه‌لال جه‌وهه‌ر.
هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ستیش نیكۆلای میلادینۆڤ نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عیراق به به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌یه.
به‌پێ زانیارییه‌كانی(نوچه‌نێت)كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ته به‌كیشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم و یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كاندیدانی كورد بۆ پۆسته‌كانی حكومه‌تی عێراق و دۆخێ ناوخۆی هه‌رێم و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی پۆستی پارێزگاری سلێمانی.
