عەبادی هەڕەشەی دەستلەكاركێشانەوە دەكات
نوچەنێت-ئاژانسەكان
چەند سەرچاوەیەكی دیبلۆماسی لە بەغدای پایتەختی عێراقەوە دەڵێن، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران هەڕەشەی دەستلەكاركێشانەوە دەكات، ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لە دەستێوەردان لە دۆسیەی ئەركەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكان لەدژی داعش.
ئەو سەرچاوانە دەڵێن، عەبادی لە چەند رۆژی كەمی داهاتوودا، پێداچوونەوە دەكات بە میزانیەی دامەزراوەی سەربازی عێراق و پشتیش دەبەستێ بە ئەفسەرەكانی سوپای پێشوی عێراق و ئەو مەبەستە، ئەوەش مالیكی توڕە كردووە. چونكە مالیكی هەم بە پلانی پێداچوونەوە بە خەرجییەكانی سوپا ناڕازییە و هەم رازیش نییە ئەفسەرەكانی سوپای سەردەمی سەددام رۆڵی فەرماندەییان پێبدرێت لە دامەزراوەی پاسەوانی نیشتیمانی، كە بڕیارە بۆ ناوچە سوننییەكان درووست بكرێت.