رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پەیامێک ئاراستەی خەڵکی کۆبانێ دەکات، تێیدا رایدەگەیەنێت، نزیكه‌ی سێ هه‌فته‌یه یاخود زیاتره كه كچ و كوڕه قاره‌مانه‌كانی كانتۆنی كۆبانی دیفاع له شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تی میلـله‌تی كورد ئه‌كه‌ن. خه‌بات و تێكۆشانی ئه‌وان، هه‌مو هاوڕێكانیان و هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئێستا له كۆبانی پارێزگاری له وڵاته‌كه‌ی خۆیان ئه‌كه‌ن، ئه‌ڵقه‌یه‌كه له تێكۆشانێكی نه‌ته‌وه‌یی به‌رفراوان كه له خانه‌قین و له مه‌خمور و له كه‌ركوك و له زومار و له شنگال و ئه‌وانه‌وه درێژ ئه‌بێته‌وه تاوه‌كو جزیره و كۆبانی و عه‌فرین.
نه‌وشیروان مسته‌فا له په‌یامەکەیدا دڵنیایی دەداتە خەڵکی کۆبانێ کە”ئەوه‌ی كه له ده‌ستی ئێمه‌بێت، له باشوری كوردستان، دڵنیابن له‌بواری دیبلۆماسی له بواری سیاسی له بواری جه‌نگی، له بواره‌كانی تردا، له‌هه‌ر بوارێكدا بۆمان بڕه‌خسێت و بۆمان بلوێت دڵنیابن كه خه‌ڵك و دانیشتوانی باشوری كوردستان پشتیوانی ئه‌كه‌ن له رۆژئاوای كوردستان”.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا:
هاونیشتیمانیانی خۆشه‌ویست ..
نزیكه‌ی سێ هه‌فته‌یه یاخود زیاتره كه كچ و كوڕه قاره‌مانه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل، یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان، له كانتۆنی كۆبانی دیفاع له شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تی میلـله‌تی كورد ئه‌كه‌ن.
خه‌بات و تێكۆشانی ئه‌وان، هه‌مو هاوڕێكانیان و هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئێستا له كۆبانی پارێزگاری له وڵاته‌كه‌ی خۆیان ئه‌كه‌ن ئه‌ڵقه‌یه‌كه له تێكۆشانێكی نه‌ته‌وه‌یی به‌رفراوان كه له خانه‌قین و له مه‌خمور و له كه‌ركوك و له زومار و له شنگال و ئه‌وانه‌وه درێژ ئه‌بێته‌وه تاوه‌كو جزیره و كۆبانی و عه‌فرین.
ئێمه شانازی ئه‌كه‌ین به‌وه‌ی كه میلـله‌تی ئێمه پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی وه‌كو ئه‌وانه‌ی هه‌یه كه ئێستا به‌درێژایی هه‌زار كیلۆمه‌تر پارێزگاری له سنوری هه‌رێمی كوردستان ئه‌كه‌ن، ئێمه سه‌ربه‌رزین و شانازی ئه‌كه‌ین به‌وه‌ی كه میلـله‌ته‌كه‌مان كچ و كوڕی قاره‌مانی وه‌كو ئه‌وانه‌ی كۆبانی هه‌یه كه دیفاع له شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تی میلـله‌ته‌كه‌مان ئه‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی كه له ده‌ستی ئێمه‌بێت له باشوری كوردستان دڵنیابن له‌بواری دیبلۆماسی له بواری سیاسی له بواری جه‌نگی له بواره‌كانی تردا، له‌هه‌ر بوارێكدا بۆمان بڕه‌خسێت و بۆمان بلوێت دڵنیابن كه خه‌ڵك و دانیشتوانی باشوری كوردستان پشتیوانی ئه‌كه‌ن له رۆژئاوای كوردستان، پشتیوانی ئه‌كه‌ن له خه‌بات و تێكۆشانی باكوری كوردستان له تێكۆشانی پارچه‌كانی تری كوردستان، ئێستا هه‌مو میلـله‌تی كورد چاوی له ده‌ست و مه‌چه‌كی پێشمه‌رگه و شه‌ڕوانه‌كانی كۆبانییه.
دڵنیام له‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ میلـله‌ته‌كه‌ی ئێمه‌یه، تێشكان بۆ دوژمنه‌كانیه‌تی.
خوای گه‌وره پشتیوانتان بێت.
