نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان:ئێستا بەغدا دەیەوێت هەموو كێشەكانی بەشێوەیەكی پۆزەتیڤانە لەگەڵ كورد چارەسەربكات.
بەشداری كردنی كورد لەحكومەتى عێراقی بڕیارێكی راست بووە.
دەبێت هەموو سەرچاوە دارییەكانی داعش وشك بكرێت تانەتوانێت بەردەوامبێت لە كارەكانی.
سەرۆکی پەرلەمان: کەوتنی کۆبانێ بەرەی دژە تیرۆر بەهێز دەکات
بەداخەوە حکومەتی عێراق بەردەوامە لە سزادانی هەرێمی کوردستان، لە کاتێکدا پێشمەرگە لەبری هەموان جەنگی دژ بە تیرۆر دەکات.
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لەپەرمانی كوردستان رایگەیاند هەرێمی كوردستان كارێكی باشی كرد بەشداری كرد لەحكومەتی عێراق و ئاماژەی بەوەشكرد نائامادەیی کورد لە بەغداد زیانی گەورە بە عێراق دەگەیەنێت، بۆیە تاڕۆژێک زووتر وەزیرە کوردەکان بگەڕێنەوە بۆ بەغداد باشترە.
(نیکۆلای میلادینۆڤ) نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەغداد و (سۆکۆڵ کۆندی) نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەرێمی کوردستان، کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەممە، ١٢ی ئۆکتۆبەر، سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد و لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و جێگرو سکرتێر پەرلەمانی کوردستان و شاندێکی پەرلەمانتاران کە سەردانی (کۆبانێ)یان کردبوو.
ئەم وتانەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لەمیانی پێشوازیکردن بوو، لە (نیکۆلای میلادینۆڤ) نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەغداد و (سۆکۆڵ کۆندی) نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەرێمی کوردستان، کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەممە، ١٢ی ئۆکتۆبەر، سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد و لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و جێگرو سکرتێر پەرلەمانی کوردستان و شاندێکی پەرلەمانتاران کە سەردانی (کۆبانێ)یان کردبوو.
لەسەرەتای دانیشتنەکەدا، د.یوسف محەمەد سادق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی ڕۆشتنی شاندی پەرلەمان بۆ کۆبانێ و بارودۆخی ئاوارەکانی خۆرئاوا و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد زانیاریی بە شاندی میواندا.
لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد، سەرۆکی پەرلەمان، وتی “بەداخەوە حکومەتی عێراق بەردەوامە لە سزادانی هەرێمی کوردستان، لە کاتێکدا پێشمەرگە لەبری هەموان جەنگی دژ بە تیرۆر دەکات، بەڵام حکومەتی ناوەندی ڕێگریی دەکات لەوەی هێزی پێشمەرگە پڕ چەک بکرێت. لە بارەی کۆبانێ و خۆرئاواش، سەرۆکی پەرلەمان وتی ” کەوتنی کۆبانێ، بەرەی دژە تیرۆر بەهێز دەکات، بۆیە پێویستە لەسەر نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نیوەدەوڵەتی هاوکاری شەڕڤانانی خۆرئاوا بکەن، بۆ ئەوەی تیرۆرستان ناوچەکە نەکەنە مۆڵگەی کوشتن و تیرۆر.
ناوبراو وتيشى: باشوور وڕۆژئاوا لە جەنگ دژ بە تیرۆرستان یەک پاکێچە و نابێت لە مەسەلەی دژایەتیکردنی داعش، لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە، جیوازی لە نێوان هەرێم و کۆبانێ بکرێت.
لەبارەی بارودۆخی کوردستان، سەرۆکی پەرلەمان، ڕەخنەی لە نەتەوەیەکگرتووەکان گرت کە بێ هەڵوێستن لەبارەی بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بودجەی کوردستان.
لەبەرامبەردا (نیکۆلای میلادینۆڤ) نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەغداد، هیوای خواست چۆن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوکاری هەرێمی کوردستانیان کرد لە شەڕ دژ بە تیرۆرستان، بەهەمان شێوە لە خۆرئاوای کوردستانیش دژ بە تیرۆرستان بجەنگێن، لە بوارەشدا هەرچیمان پێبکرێت، کەمتەرخەمی ناکەین.
لەبارەی پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغداد، نوێنەری نەتوەیەکگرتووەکان وتی” نائامادەیی کورد لە بەغداد زیانی گەورە بە عێراق دەگەیەنێت، بۆیە تا ڕۆژێک زووتر وەزیرە کوردەکان بگەڕێنەوە بۆ بەغداد باشترە، بۆ ئەوەی عێراق لەم تەنگەژەیە ڕزگار ببێت و موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش رەوانەبكرێت.
دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان، وردەکاریی دانیشتنەکەیان بۆ ڕۆژنامەنووسان خستە ڕوو.
نوێنەری نەتوەیەکگرتووەکان وتی: بەشداری كردنی كورد لەحكومەتى عێراقی بڕیارێكی راست و دورست و باش بووە.
راشیگەیاند:دەبێت هەموو سەرچاوە دارییەكانی داعش وشك بكرێت تانەتوانێت بەردەوامبێت لە كارەكانی.
وتیشی: نامەێكم پێیە كە خۆم ئاگادارم ئێستا بەغدا دەیەوێت هەموو كێشەكانی بەشێوەیەكی پۆزەتیڤانە لەگەڵ كورد چارەسەربكات.
