یه‌كێتی و پارتی كۆ‌بونه‌وه‌، لێژنەی پێداچونەوە بە پەیوەندییەکانیان پێکهێنرا

0

pyیه‌كێتی و پارتی كۆ‌بونه‌وه‌، لێژنەی پێداچونەوە بە پەیوەندییەکانیان پێکهێنرا

نوچەنێت

ئەمڕۆ یەكشەممە مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوە‌، لەدوای کۆبونەوەکە، نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆبونەوەکەی بەگرنگ و راشکاوانە باسکرد و مەلابەختیار بەپرسی دەستی کارگیڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، رایگەیاند بڕیاردراوە، لیژنەی پێداچونەوە بەپەیوەندییەکانی هەردولا پێکبهێنرێت.

مەلا بەختیار لەبارەی کۆبونەوەکەوە لەکۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا وتی”كۆبوونەوەیەكی گرنگ لەنێوان یەكێتی و پارتی ئەنجامدراو بەدڵی هەردوولامان بوو و تەوەری گفتوگۆكانمان چارەنووسساز بوون”.

هەروەها نێچرڤان بارزانی کۆبونەوەکەی بە” باش و راشكاوانە”. باسکرد و رایگەیاند”لە رابردوودا پەیوەندی نێوان پارتی و یەكێتی شتی گرنگی لێ بەدەستهاتووە، بۆیە ئێستاش پێویستە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ یەكێتی و هەموو حیزبەكانی دیكەش پتە‌وبێت”.

سەبارەت بە ئایندەی پەیوەندییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی ، مەلا بەختیار ئاشکرایکرد”بڕیاردراوە لیژنەیەك بۆ پێداچوونەوە بە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا پێكبهێنرێت ” وتیشی”لیژنەكەی پارتی نێچیرڤان بارزانی سەرپەرشتی دەكات و لە لایەنی یەكێتیش مەلا بەختیار خۆی سەرپەرشتی دەكات، و رۆژی پێنجشەممە كۆبوونەوەیەكی دیكە لەنێوان پارتی و یەكێتی ئەنجامدەدرێت”. هەر لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا مەلا بەختیار ئەوەشی راگەیاند کە “تاوەكو ئێستاش پابەندین بە رێككەوتننامەی ستراتیژی نێوانمان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com