دیلان سەعیدی‌: پەیەدە واز لەسیاسەتی ملهوڕانە بهێنێ، بەرەی دووەم و سێیەمی شەڕ بکاتەوە

0

دیلانپەیەدە واز لەسیاسەتی ملهوڕانە بهێنێ، بەرەی دووەم و سێیەمی شەڕ بکاتەوە

دیلان سەعیدی‌

کاتی ئەوە هاتووە ، کە باس و خۆاستێکی نەتەوەییمان لە سەر رووداوەکانی کۆبانی هەبێ

نەک هەر من هەموو کوردیک، خۆی بە بەشدار و و پشتیوانی ڕۆڵە قارەمانەکانمان دەزانین لە شەری دژ بە عەرەبی داگیر کەر، ئا لەم کاتە هەستیارەدا، مرۆڤ ناچێتە خاڵی رەخەنە و گازەندە دژ بە یەکتر، هەموو شتێک وەلا دەنێت لەبەر خاتر و بۆ سەرکەوتنی بەرژەوەندی نەتەوەیی.

بەڵام لە قۆناغیکدا دەبێ باس بکرێت، کە باشە پەیەدە  بەرنامەی چییە و ئەم شەرە لە کۆبانی بۆ درێژەی هەییە؟ ئایا بەراست کۆبانی لە گەمارۆدایە ؟

ئەگەر سەیری نەخشەی ڕۆژئاوا بکەین، دوو کانتۆنی گەورەی کورد لە نزیک کۆبانییە و تەنانەت داعەش دەکەویتە گەمارۆی ئەو دوو کانتۆنە !! ئەمڕۆ پەیەدە لەشاری قامیشلو و دیهاتەکانی سەرباز گیری کردووە و ئامادەیان دەکا بۆ شەر لە کۆبانی، باشە بۆ دوو بەرەی دیکە لە قامیشلو و سەرێکانی دژ بە داعش ناکەنەوە ؟ کە بار قورسی سەر کۆبانی کەم بێ.

من بەش بەحاڵی خۆم هەر لەیەکەم ڕۆژەوە، ئەو بۆ چوونەم بوو کە ئەم شەرەی کۆبانی و گەورەکردنەوەی ئەو بە ماس مەدیا کردنی ئەو، بۆ چەند مەبەستێکە :

یەکەم: پلانێکی پ.ک.ک یە، بۆ ئەوەی هاوپەیمانانی شەری داعش، وادار بکا، کە ئەوانیش وەک بەشێک لە شەرەکە وەرگرن، بەم شێوەیە، هەم چەک و تەقەمەنی وەر گرن، هەم ناوی تیروریستی ڕێکخراوەکە، کەم رەنگ بکەن .

دووەم : فشار و پلان بۆ رووخاندنی ئەسەد لاواز بەکەن. با پ.ک.ک و پ.ی دە ش بڵێن وا نییە، بەڵام قامیشلو فرۆکەخانەی گەورەی هەییە و رۆژ نییە سورییەکان هاتوچۆی نەکەن، هەتا ئێستاش پ.ی.دە دۆستایەتی دەگەڵ ئەسەد هەییە، سەیرە یارمەتی چەک و تەقەمەنی ناگاتە دەستیان ؟

خاڵێکی دیکەش ئەوەیە، کە پ.ک.ک و ئێران و یەکیێەتی و سورییە، هەوڵی بێ هێز کردنی حکومەتی کوردی و ریسواکردنی بارزانی لە لای کوردان دەدەن .

بەبڕوای من، ئێستاش کورد دەبێ دیفاع لە ڕۆڵەکانی لە کۆبانی بکا ( نەک سیاسەتی پ.ی.دە و پ.ک.ک) ، بەڵام کاتی ئەوەش هاتووە، کە ڕۆشنبیرانی کورد ڕایبگەێنن، کە ئێمە تا ڕادەیک بێ دەنگ دەبین، ناکرێ بێ دەنگ بین و چەپڵەتان بۆ لێدەین، کاتێ خوێنی لااوانی کورد دەکرێتە قوربانی سیاسەتێکی پڕ لە کێشە و درۆ و دەلەسە .

داواکاریشم لە پ.ی.دە، ئەوەیە، لەگەڵ باقی کوردانی ڕۆژئاوا هاوکاری بکەن، بەرەی دووهەم و سێهەمی شەڕ لە قامیشلو و سەرێکانی بکەنەوە ، واز لەسیاسەتی مەلهۆرانە بهێنێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com