سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان : بەتوندی ئیدانەی بەکارهێنانی توندوتیژی دژبە خۆپیشاندەران و شههیدكردنیان لهلایهن تورکیاوه دەکهین.
داوا لە دەسەڵاتدارانی تورکیا دەکهین لە جیاتی روبەڕوبونەوە و کوشتن و گرتنی خۆپیشاندەرانی سڤیل، بە دەم داخوازییەکانیانەوە بچن.
نوچەنێت- هەولێر:
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، بەهۆی شەهید کردن و بریندارکردنی خۆپیشاندەران لە باکوری كوردستان، بهیاننامهیهك بڵاودهكاتهوهو رایدهگهێنێت، بە توندی ئیدانەی بەکارهێنانی توندوتیژی دژبە خۆپیشاندەران دەکهین، داوا لە دەسەڵاتدارانی تورکیا دەکهین، لە جیاتی کوشتن و گرتنيان بەدەم داخوازییەکانیانەوە بچیت.
لهبهشێكی ئهو بهیااننامهیه كه وێنهیهكی بۆ(نوچهنێت) نێراوه، هاتوه: گەلەکەمان لە باکوری کوردستان، هاوشان لە گەڵ گەلانی دیکەی تورکیا، وەک بەرپرسیارێتیەکی نەتەوەیی و مرۆڤایەتی لە شارو شارۆچکەکاندا خۆپیشاندانیان ئهنجام دا و داوایان لە دەسەڵاتدارانی تورکیا کرد رێگە بۆ گەیشتنی کۆمەکی مرۆیی و سەربازی بۆ کۆبانی بکاتەوە.
ئاماژه بهوهشكراوه: لە بەرامبەردا دامودەزگا ئەمنیەکانی تورکیا، به زێدهرۆیی كردن له بهكارهێنانی توندوتیژی نامرۆڤانە بەربونە گیانی خۆپیشاندەران و دەیان کەسیان شەهید کرد و بەسەدانیش بریندار و ژمارەیەکی زۆری خۆپیشاندهرانیان دەستگیر کرد.
ئهمهی خوارهوهش دهقی بهیاننامهكهیه:
بەیاننامەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بە بۆنەی شەهید کردن و بریندارکردنی خۆپیشاندەران لە باکوری کوردستان
لە دوای ئەوەی رێکخراوی بهناو دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) پەلامارەکانی بۆ سەر شاری کۆبانی چڕکردەوە، گەلەکەمان لە هەموو دونیا بۆ پاڵپشتی ئەو شارە خۆڕاگرە رژانە سەر شەقامەکان و داوایان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە رێگە بگرن لەو کۆمەڵکوژیەی کە داعش دەیەوێت لە کانتۆنی کۆبانی ئەنجامی بدات.
گەلەکەمان لە باکوری کوردستان، هاوشان لە گەڵ گەلانی دیکەی تورکیا، وەک بەرپرسیارێتیەکی نەتەوەیی و مرۆڤایەتی لە شارو شارۆچکەکاندا خۆپیشاندانیان ئهنجام دا و داوایان لە دەسەڵاتدارانی تورکیا کرد رێگە بۆ گەیشتنی کۆمەکی مرۆیی و سەربازی بۆ کۆبانی بکاتەوە.
لە بەرامبەردا دامودەزگا ئەمنیەکانی تورکیا، به زێدهرۆیی كردن له بهكارهێنانی توندوتیژی نامرۆڤانە بەربونە گیانی خۆپیشاندەران و دەیان کەسیان شەهید کرد و بەسەدانیش بریندار و ژمارەیەکی زۆری خۆپیشاندهرانیان دەستگیر کرد.
ئێمه له سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بە توندی ئیدانەی بەکارهێنانی توندوتیژی دژبە خۆپیشاندەران دەکهین و داوا لە دەسەڵاتدارانی تورکیا دەکهین لە جیاتی روبەڕوبونەوە و کوشتن و گرتنی خۆپیشاندەرانی سڤیل، بە دەم داخوازییەکانیانەوە بچن، کە هاوتەریبە لە گەڵ ئەو داخوازیانەی کە نەتەوە یەکگرتوەکان و وڵاتانی هاوپەیمانی دژ بە داعش، بۆ بەهاناوە چوونی شەڕڤانانی قارەمانی کۆبانی ئاراستەی تورکیای دەکەن.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان پشتگیری خۆی بۆ داخوازی سەرجەم خۆپیشاندەران و پشتیوانانی کۆبانی لە کوردستان و سەرجەم وڵاتانی دونیا دووپات دهكاتهوه.
سەربەرزی بۆ شەهیدانی کۆبانی سڵاو لە خۆراگری خۆپیشاندەران لە هەر کوێیەک هەن.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
