داعش ئەبوغرێب کۆنترۆڵ دەکات و لەپێشڕەویدایە بەرەو بەغدا

0

داعش ئەبوغرێب کۆنترۆڵ دەکات و لەپێشڕەویدایە بەرەو بەغداداعشش

نوچەنێت

چەکدارانی داعش دەست بەسەر شارۆچکەی ئەبوغرێبدا دەگرن، و بەرەو فرۆکەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی پێشڕەوی دەکەن.

کەناڵی سی بی ئێسی ئەمریکی، بڵاوی کردەوە داعش بەرەو بەغدا لەپێشڕەویدایە، ئەفسەرێکی سوپای عێراقیش بەکەناڵەکەی راگەیاندووە” ئێستا 60 هەزار سەبازی سوپای عێراقی لەنێو بەغدان و لە حاڵەتی پێشڕەوییەكانی داعشدا، هێزی زیاتریش رەوانەی بەغدا دەكرێت”.

هەر بەپێی زانیارییەکانی ئەو کەناڵە” چەكدارەكانی داعش نزیکی بەغدای بەغدای پایتەختی عێراق بونەتەوەو شارۆچكەی ئەبوغرێبیان كۆنترۆڵ كردووە”.

سی بی ئێس ئەوەش ئاشکرا دەکات” ئیستا چەکدارانی داعش بەرەو فرۆکەخانی بەغدادی نێودەوڵەتی پێشڕەوی دەکەن، مەترسی گەورە هەیە، کە لەرێی موشەکی زەوی – ئاسمانەوە، فرۆکە مەدەنییەکان بکەنە ئامانج”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com