عارف قوربانی و عه‌دنان عوسمان و كه‌مال ره‌ئوف له‌باره‌ی به‌رنامه‌كه‌یان له رووداو: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بڕیارمان نه‌دوه كار له‌و كه‌ناڵه بكه‌ین ته‌نها وه‌ك میوان به‌شدارین.
نوچەنێت- هەولێر:
سێ رۆژنامه‌نوسی به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی رووداو رونكردنه‌وه‌یه
ك له‌باره‌ی به‌رنامه‌كه‌یان بۆ رای گشتی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و رایده‌گه‌ێنن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بڕیارمان نه‌دوه كار له‌و كه‌ناڵه بكه‌ین و داواشمان لێنه‌كراوه‌و ته‌نها وه‌ك میوان به‌شدارین.
هه‌ر سێ رۆژنامه‌نوسی به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی رووداو (عارف قوربانی و عه‌دنان عوسمان و كه‌مال ره‌ئوف) رووداو رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی به‌رنامه‌كه‌یان بۆ رای گشتی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و له به‌شێكی هاتووه: لێره‌و له‌وێ چه‌ند هاوڕێیه‌كی دڵسۆزمان ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌مان لێده‌گرن كه گوایه ئێمه بێلایه‌نی خۆمان له‌ده‌ست داوه‌و بڕیارمان داوه له كه‌ناڵی روداو كار بكه‌ین. دیاره ئه‌م سه‌رنجه‌ش له دوای تێبینی زۆری بینه‌رانی هه‌رێمه‌وه دێت بۆ شیوازی روماڵی كه‌ناڵه‌كه كه لای ئێمه‌ش جێگای ره‌خنه‌و تێبینیه له هه‌ندێك بڕگه‌یدا و ئه‌وه‌شمان قه‌ت نه‌شاردۆته‌وه.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه له روونكردنه‌وه‌كه‌یان ئه‌وه‌شیان خشتوه‌ته‌ڕوو: به هیچ شێوه‌یه‌ك نه ئه‌و بڕیاره دراوه نه ئه‌وانیش داوای ئه‌وه‌یان لێكردوین له‌رووداو كاربكه‌ین. رێككه‌وتنی ئێمه ئه‌وه‌یه كه وه‌ك میوانی به‌رده‌وام (مانگی دوو جار) به بۆچون و تێڕوانین و جیهانبینی خۆمانه‌وه له‌و به‌رنامه‌یه به‌شدار بین ته‌نها وه‌ك شێوازێكی نوێێ گفتوگۆی هاوچه‌رخ له‌میدیاكانه‌وه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه:
رونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رای گشتی:
لێره‌و له‌وێ چه‌ند هاوڕێیه‌كی دڵسۆزمان ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌مان لێده‌گرن كه گوایه ئێمه بێلایه‌نی خۆمان له‌ده‌ست داوه‌و بڕیارمان داوه له كه‌ناڵی روداو كار بكه‌ین. دیاره ئه‌م سه‌رنجه‌ش له دوای تێبینی زۆری بینه‌رانی هه‌رێمه‌وه دێت بۆ شیوازی روماڵی كه‌ناڵه‌كه كه لای ئێمه‌ش جێگای ره‌خنه‌و تێبینیه له هه‌ندێك بڕگه‌یدا و ئه‌وه‌شمان قه‌ت نه‌شاردۆته‌وه.
لێره‌وه، سه‌رباری رێزمان بۆ دڵسۆزانی ئه‌و كه‌ناڵه، پێمان باشه ئه‌وه رونبكه‌ینه‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نه ئه‌و بڕیاره دراوه نه ئه‌وانیش داوای ئه‌وه‌یان لێكردوین له‌رووداو كاربكه‌ین. رێككه‌وتنی ئێمه ئه‌وه‌یه كه وه‌ك میوانی به‌رده‌وام (مانگی دوو جار) به بۆچون و تێڕوانین و جیهانبینی خۆمانه‌وه له‌و به‌رنامه‌یه به‌شدار بین ته‌نها وه‌ك شێوازێكی نوێێ گفتوگۆی هاوچه‌رخ له‌میدیاكانه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گرێبه‌ست‌و قه‌یدو به‌ندێك له‌نێوانماندا هه‌بێت. بۆیه ئێمه نه كارمه‌ندین و نه پێشكه‌شكار، به‌ڵكو وه‌ك رۆژنامه‌نوسی سه‌ربه‌خۆ لێكدانه‌وه بۆ روداوه‌كان ده‌كه‌ین و پێشمان وایه ئه‌مه خزمه‌تێك به راو بۆچونی جیاواز و دیالۆگی سودبه‌خش ده‌گه‌یه‌نێت.
كه‌مال ره‌ئوف عارف قوربانی عه‌دنان عوسمان