بارزانی: ئەگەر هێزمان هەبێ،بە فڕۆکەش بێ هاوکاری دەگەیەنینە کۆبانێ

0

بارزانی: ئەگەر هێزمان هەبێ،بە فڕۆکەش بێ هاوکاری دەگەیەنینە کۆبانێ

باوەڕم وابوو ئەو کاتەی داعش لە هەولێر نزیک ببووەوە، تورکیا پشتیوانێکی گەورەی هەرێمی کوردستان بێت

bbbbنوچەنێت – هەولێر:

بارزانی ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە لە کەمتەرخەمیی هەرێم لە پشتیوانیکردنی کۆبانی، کە لە ئێستادا لەبەردەم هەڕەشەی داگیرکردنە لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە.

 

سايتى فەرمی پارتی بڵاویكردوەتەوە، مەسعوود بارزانی، لە چاوپێکەوتنێکدا کە بەرنامەی “بەڕاشکاوی”-ی تەلەڤزیۆنی سکای نیوز لەگەڵیدا سازی داوە، رایگەیاندوە: گەمارۆدانی شارى كۆبانێ لە لایەن داعشەوە، ڕێی لە گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ کۆبانی گرتووە، گوتیشی، ئەگەر ئەو هێزەی هەبێ و لە توانایدا بێ، لە ڕێی ئاسمانییەوە و بەپەلە هاوکارییان دەگەیەنێتێ.

 

بارزانی ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە لە کەمتەرخەمیی هەرێمی کوردستان لە پشتیوانیکردنی کۆبانی، کە لە ئێستادا لەبەردەم هەڕەشەی داگیرکردنە لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە.

 

ناوبراو زیاتر گوتی، وڵاتانی ڕۆژئاوا، دژ بە داعش هاوکاریی هەرێمی کوردستانیان کردووە، لەپێناو پاراستنی ئاساییش و سەقامگیرییەکەی و هۆکاری دیکەی سەربازی و سیاسی.

 

ئاماژەیشی دا بەوەی کە، باوەڕی وابوو ئەو کاتەی داعش لە هەولێر نزیک ببووەوە، تورکیا پشتیوانێکی گەورەی هەرێمی کوردستان بێت.

 

بارزانی لە میانەی ئەو بەرنامەیەدا دەربارەی ڕاپرسی بۆ جیابوونەوەی هەرێم لە عێراق، گوتی”لێی پاشگەز نابینەوە، بەڵام لە ئێستادا جەنگان دژ بە داعش لە پرسە لەپێشینەکانمانە”.

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هاوکات پابەندبوونی هەرێمی کوردستانیشی بۆ هەمانگیی حکوومەتی عێراق دووپات کردەوە، ئەمە سەرباری هەندێ تێبینیی کورد پێوەست بە پرسگەلێکەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com