دوایین پێشكەوتنەكانی رەوشی كۆبانێ
نوچەنێت-بی بی سی
ئەمڕۆ هەینیش فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان ناوچەكانی باشوور و باشووری رۆژهەڵاتی كۆبانێیان بۆردومان كرد كە تێدا چەكدارانی داعش و یەكینەكانی پاراستنی گەل لە رووبەڕووبوونەوەی توندی چەكداریدان.
بەپێی دوایین زانیارییەكان چەكدارەكانی داعش توانیویانە بارەگای ئاساییشی كۆبانێ كۆنترۆڵ بكەن بەڵام بارەگای (سەرایا حكومی) هێشتا بەدەست یەكینەكانی پاراستنی گەلەوەیە.
هەندێك سەرچاوە وتویانە ئێستا نیوەی كۆبانێ لەدەستی چەكدارانی داعشدایە، بەڵام ئەنوەر موسلیم سەرۆكی دەسەڵاتی جێبەجێكردنی كۆبانێ بە بی بی سی ووتووە ئێستا 35 %ی كۆبانێ لە دەستی داعشدایە.
ئەنوەر موسلیم بە دووری نەزانیوە داعش كۆبانێ كۆنترۆڵ بكات، ئەگەر چەك رەوانەی شەڕڤانانی یەپەگە نەكرێت.
ئەنوەر موسلیم وتویەتی داعش لە سێ بەرەوە لە هێرشدان بۆ سەر كۆبانێ و جەختی كردۆتەوە كە بارەگای ئاسایشی كۆبانێ كەوتۆتە دەست دەعش، بەڵام نەیانتوایوە بارەگای پەیەدە كۆنترۆڵ بكەن.
ئەنوەر موسلیم وتوشیەتی داعش پشتیوانی سەربازی لە مەنبج و جەرابلوسەوە بۆ هاتووە.
موسلیم داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردووە دەستێوەردانی خێرا لە كۆبانێ بكەن و راڕەوێكی ئارام بۆ ئەو كەسانە بكەنەوە كە هێشتا لەناو شار ماوون هەتا بپەڕنەوە بۆ توركیا.