نێردەی یو ئێن: با توركیا رێگا بدات خۆبەخشەكان بپەڕنەوە بۆ كۆبانێ
نوچەنێت-بی بی سی
نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ سوریا ستیڤان دی مستورا داوا لە توركیا دەكات رێگا بدات ئەو كەسانەی بە خۆبەخش دەیانەوێ بەرگری لە كۆبانی بكەن، لە توركیاوە بپەڕنەوە بۆ ئەو شارە و شەڕ لە دژی داعش بكەن.
ستیڤان دی مستۆرا دەڵێت بەپێی بڕیاری ژمارە 2170ی نەتەوە یەكگرتووەكان دەبێت هەموو لایەك ئەوەی لە توانایاندایە ئەنجامی بدەن هەتا كوشتاری بە كۆمەڵ لە كۆبانی روونەدات.
دی مستۆرا وتویەت تا ئێستاش 700 كەسی مەدەنی لەناو كۆبانی گیریان خواردووە، كە زۆربەیان لە كەسانی بەتەمەنن و هەزارانیش لە هاوڵاتیانی كۆبانی كوردنشینیش لە ناوچەی سنووۆی سوریا-توركیان.
دی مستۆرا وتویەتی نەتەوە یەكگرتووەكان نایەوێت كوشتارگەكەی 1995 لە سریبرینیتسای بۆسنە دوبارە ببێتەوە كە تێیدا هەزاران موسڵمان لەلایەن سربەكانەوە كوژران.
